هەواڵ

ئەم ھەفتەیەش یانەکەی کوردان تامی بردنەوەی نەکرد

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ئەم ھەفتەیەش وەک ھەفتەکانی تر یانەی دالکورد لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی یانەکانی سوید (سوپێرتان)، نەیتوانی تامی بردنەوە بکات و کەوتە داوی نۆیەم یەکسانبوونی خولەکەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠-٩-٢٠٢٠ لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی ١٩ی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی سەرتاسەریی یانەکانی سوید-ی ساڵی ٢٠٢٠، یانەی دالکورد لەسەر یاریگای خۆی (تێرناس) میوانداریی لەیانەی براگە کرد، بەڵام جارێکی تریش نەیتوانی بەبردنەوە شادبێت و کەوتە داوی یەکسانبوونێکی ترەوە.

لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا ھەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و لەنیوەی دووەم و بەدیاریکراوی لەخولەکی ٦١دا یانەی براگە-ی میوان گۆڵی خۆی لەیانەی دالکورد-ی خانەخوێ کرد و نزیک بوو لەوەی بەم ئەنجامە براوەبێت و سێ خاڵی گرنگ بۆخۆی کۆبکاتەوە، بەڵام لەخولەکی ٩٠+٧ی یارییەکەدا مالکۆڵم مۆینزا گۆڵی بەرامبەر بوونی بۆ یانەی دالکورد کردەوە و یانەکەی کوردانی لەدۆڕاندنێکی مسۆگەر رزگاری کرد.

شایەنی باسە بۆ چوار یارییە لەسەریەک یانەی دالکورد تامی بردنەوەی نەکردووە و دوو یاری دۆڕاندووە و لەدوو یاری تریشدا یەکسانبووە و ئێستا لەپلەی ١٣ی ریزبەندی خولەکەدایە بە ١٨ خاڵ لە ١٩ یاری (٣ بردنەوە، ٩ یەکسانبوون، ٧ دۆڕاندن) و (٢٤ گۆڵی کردووە و ٢٦ گۆڵی لێکراوە).

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close