هەواڵ

کوردتونا لەسەر رێچکەی دالکورد ھەنگاو بۆ لوتکەی تۆپی پێی یانەکانی سوید دەنێت

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ئێف سی کوردتونا (FC Kurdtuna) یانەیەکی تری کوردانی سوید-ە و مێژوویەکی نوێی ھەیە و کەمتر لەچوار ساڵە لەیەکێک لەشارەکانی ئەو وڵاتە دامەزراوە.

یانەکە وەک سەرەتا تەنھا یاری تۆپی پێی ھەیە و دەستپێکی وەک یانەی دالکورد-ە و لەخولی پلە شەشی تۆپی پێی یانەکانی سوید دەستی پێکردووە کە حەوتەم ئاستی تۆپی پێی یانەکانی وڵاتەکە دەکات، ئامانجی یانەکە روونە و دەیەوێت وەک یانەی دالکورد ھەنگاو بەھەنگاو بەرەو لوتکەی تۆپی پێی سوید ھەنگاو بنێت.

تیپی تۆپی پێی یانەی کوردتونا ئەمساڵ بەبەراورد بە دوو ساڵی پێشووتر بەگوڕوتینێکی ترەوە لەخولی پلە شەشی تۆپی پێی یانەکانی سوید بۆ تیپەکانی ناوچەی باکووری خۆرئاوا رکابەریی دەکات بەو ئامانجەی بگاتە خولی پلە پێنج و تائێستاش لەگروپەکەی خۆیدا کە ١٢ یانە تیایدا بەشدارن و ٩ ھەفتە یاری کراوە، خاوەنی ٥ بردنەوە و ٤ دۆڕاندنە و ١٥ خاڵی کۆکردۆتەوە و لەپلەی چوارەمی ریزبەندی دایە و ٢١ گۆڵی کردووە و ٢١ گۆڵیشی لێکراوە.

دوایین یاری یانەی کوردتونا لەخولی پلە شەشی تۆپی پێی یانەکانی سوید، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لەدەرەوەی یاریگای خۆی و لەیاریگای ئیکێنگینس بەرامبەر بەیانەی ئیسکلستونا بابیلۆن بوو کە توانی بەئەنجامی ٤-٣ براوەبێت و پێنجەم بردنەوە لەخولەکەدا دەستەبەربکات، گۆڵەکانی ئەم بردنەوە گرنگەش کاوە بەھرامی لەخولەکی ٤٦ و رێبوار سارزعەلی ئەلیاسی/ ٣ گۆڵ (ھاتریک) لەخولەکانی ٤ و ١٦ و ٩٠+٢ تۆماریانکرد.

شایەنی باسە یانەكە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بەڵام ساڵی ٢٠١٨ بۆتە یانەیەكی فەرمی و مۆڵەتی رێگەپێدانی وەك یانە وەرگرتووە.

*پێناسەیەکی کورتی یانەکە:
-یانە: کوردتونا.
-ساڵی دامەزراندن: ٢٠١٧.
-شوێنی یانە: شاری ئیسکلستونا/ سوید.
-یەکەم سەرۆک لەماوەی ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩: ئاریا ساڵحی.
-سەرۆکی ئێستای یانەکە: شێروان عەبدوڵڵا.

-بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە: سرود مەعروف.

بەڕێوەبەری لاوانی یانەکە: ستیڤن عەزیز.
-ئەندامە لەیەکێتی تۆپی پێی ناوچەی سودرمانلاندز (سودرمانلاندز فوتبۆڵ فۆربوند).
-لەخولی پلە ٦ی تۆپی پێی یانەکانی سوید بۆ تیپەکانی ناوچەی باکووری خۆرئاوا رکابەری دەکات.
-رەنگی جلوبەرگیان: سپی/ سەرەکی، رەش/ یەدەگ.

-راھێنەری یانە: هەستیار سەركان.
-یاریزانەکانی یانەکە: ٦-خەلیل ئەلعەلی، ٨-ئێریک ھێرێرا، ٧٧-عەدنان لیوکا، ١٣-یوناتان ئەینیالم، ٥-زەکەریا مەلا، ٢-سلێمان عەبدولڕەزاق محەمەد، ٣-بەرھەم کاماری، ٤-ئاسۆ بەھرامی، ١٥-کاوە بەھرامی، ١٤-ھێرش عەزیزی/ کاپتن، ١٠-ھێمن عەزیزی، ٩-سۆران مەدحەد غەفور، ١١-دیلان مەدحەد غەفور، ١٢-عومەر کەمال، ٧-رێبوار سارزعەلی ئەلیاسی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close