هەواڵ

رۆژەکانی دێلی ئالی لەتۆتنهام نزیکە لەکۆتایی

بێ متمانەیی خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام بەدێلی ئالی، رۆژەکانی ئەو یاریزانەی لەیانەکە لەکۆتایی نزیک کردۆتەوە و یانەی پاریس سان جێرمان هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی.

لەدوو یاریی رابردووی یانەی تۆتنهام لەسەرجەم خولەکان دێلی ئالی پشتی پێنەبەستراوە و لەم وەرزە تەنها ٤٥ خولەک یاریی کردووە، ئەوەش بۆ یاریزانێکی وەک دێلی ئالی مانای ئەوە دەدات کەپێگەی خۆی لەتیپەکە لەدەستداوە و پێویستە بەدوای یانەیەکی تردا بگەڕێت.

دوای گەڕانەوەی گاریس بەیل بۆ یانەی تۆتنهام پێگەی دێلی ئالی زیاتر لەق بووە و پێویستە پێش رۆژی ٥ ی مانگی ١٠ کەدوا رۆژی گواستنەوەی یاریزانانە ئالی خۆی لەسەر مانەوە یاخود رۆشتن یەکلایی بکاتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close