هەواڵ

یاریزانێکی مانچستەر سیتی تووشی کۆرۆنا بوو

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکرایکرد دوای تاقیکردنەوە پزیشکیەکان دەرکەوتووە ئیلکای گۆندۆگانی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ناوەڕاستکاری یانەکەیان دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەو یاریزانە تەمەن ٢٩ ساڵە داوای لێکراوە ماوەی ١٠ رۆژی تەواو خۆی لەکەسانی دەوروبەری داببڕێت و بەوەش یاریی یەکەمی یانەکەی لەخولی نایابی ئینگلتەرا بەرامبەر وڵڤەرهامتن لەدەستدەدات.

دوای هەریەکە ریاز مەحرێز و ئەیمێریک لاپۆرتێ ئەمە سێهەم یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی-یە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close