هەواڵ

لەسەر خەوتن لەگەڵ کچی راهێنەرەکەی وەلانراوە

ساڵی ٢٠١٣ وێڵفرێد زاها پەیوەندی کرد بەیانەی مانچستەر یونایتد و هەمووان چاوەڕێی ئایندەیەکی گەشیان لێدەکرد، بەڵام لەپڕ زاها لەبەرچاو ونبوو تا کار گەیشتە ئەوەی دوای چەند مانگێک لەیانەکە دوورخرایەوە و بەخواستن چووە کاردیف سیتی وێڵزی.

دوای کۆتایی هاتنی خواستنەکەی لە کاردیف چووە یانەکەی پێشوتری خۆی کریستاڵ پاڵاس، بەڵام لەوێ گیرسایەوە و هەرگیز نەگەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد، دوو رۆژ لەمەوبەر زاها وەک یاریزانی تیپی بەرامبەر گەڕایەوە ئۆڵدترافۆرد و دوو زەبری جەرگبڕی لەیانەکەی پێشوویدا لەپای پشتگیری نەکردنی لەرابردوودا.

چیرۆکی دورخستنەوەی زاها دەمێکە لەنێوان و راستی و دەنگۆدا هاتووچۆ دەکات، بەڵام رۆژی هەینی لەکاتی ستۆدیۆی شیکاری یەکێک لەکەناڵەکانی ئینگلتەرا پاتریس ئێڤرای فەڕەنسی و یاریزانی پێشووی مان یونایتد پەردەی لەسەر هەموو شتێک هەڵماڵی.

سەرەتای چوونی زاها بۆ مان یونایتد هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئەو یاریزانە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کچی دەیڤد مۆیسی راهێنەری ئەو کاتەی مانچستەر یونایتد بەستووە و لەگەڵی نوستووە، دواتر وردە وردە خۆری ئەو یاریزانە ئاوابوو لەیانە سورپۆشەکە.

هەرچەندە بەردەوام وا نیشاندەدرا کەدورخستنەوەی زاها پەیوەندی بەو بابەتەوەنیە، بەڵام ئێڤرا لەبەرنامە تەلەفزیۆنیەکەدا بەڕاشکاوانە ووتی لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو پەیوەندیە ئیتر زاها لەبەرچاو ونبوو بەو واتایەی رۆڵی لەپێکهاتەی سەرەکی تیپەکە نەما.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close