هەواڵ

ئەلڤارۆ مۆراتا بووە یاریزانی خانمە پیرەکە

دوای درێژە خایاندنی هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی لویس سوارێز یانەی یۆڤانتۆس لەو هەوڵە بێئومێد بووە و لەگەڵ نزیک بوونەوەی سوارێز لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئیدارەی یانەکە ئاڕاستەکەیان بەرەو ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی یانە مەدریدیەکە گۆڕی.

پێگەی ئیتاڵیان فوتبوڵ تیڤی بڵاویکردەوە یۆڤانتۆس و ئەتڵەتیکۆ مەدرید رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی مۆراتا بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز و لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی خواستنەکە بۆ وەرزێکی تر یاخود کڕینی یاریزانەکە بەیەکجاریی.

لەبارەی بڕی گرێبەستەکەوە پێگەکە دەڵێت بۆ وەرزی یەکەم یانەی یۆڤانتۆس بڕی ٩ ملیۆن یۆرۆ دەدات بەئەتڵەتیکۆ بۆ وەرزی دووەم ئەگەر بیەوێت یاریزانەکە بکڕێت دەبێت بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بدات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close