هەواڵ

بەرگریکارە نێودەوڵەتییەکەی کورد دووەم نازناوی جامی جێنشینی کوێتی بردەوە

سەنگەر زرار- kurdsport

کاپتنە کوردەکەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا لەگەڵ یانەی ئەلعەربی کوێتی نازناوێکی تری خولی جامی جێنشینی کوێتی دەستەبەرکرد.

ئەحمەد ساڵح-ی بەرگریکاری نێودەوڵەتی کورد ئەمڕۆ لەگەڵ یانەکەی (ئەلعەرەبی) لەیاری کۆتایی ٥٨ەمین خولی تۆپی پێی جامی جێنشینی کوێت-ی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠دا لەیاریگای نێودەوڵەنی جابر ئەحمەد بوونە میوانی یانەی کوێت و سەرەنجامیش پاش درێژکردنەوەی یارییەکە بۆ ١٢٠ خولەک، لەگەڵ ھاوڕێکانی توانییان بەئەنجامی ٢-١ براوەبن و بۆ جاری ١٦ەیەمین لەمێژووی خولەکەدا نازناوەکەیان دەستەبەرکرد.

یارییەکە ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا و تیایدا ئەحمەد ساڵح-ی بەرگریکاری بەئەزموونی کورد و یانەی ئەلعەربی کە تەمەنی ٣١ ساڵە بەشێوەی سەرەکی ٩٠ خولەک بەشداریکرد و بۆ جاری دووەمیشە لەگەڵ یانەکەدا نازناوی جامی جێنشینی کوێت دەستەبەردەکەن و یەکەم جار وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ لەگەڵ یانەکەدا ھەمان نازناویان بەدەستھێناوە.

شایەنی باسە ئەم بەرگریگارە کوردە ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ و وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ و وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ یانەی ئەلعەرەبی کوێت-ی یاریکردووە و لەگەڵ یانەکەشدا سێ نازناوی بەدەستھێناوە، دوو نازناوی جامی جێنشینی کوێت لەوەرزەکانی ٢٠١٤-٢٠١٥ و ٢٠١٩-٢٠٢٠ و یەک نازناوی جامی یەکێتی یانەکانی کوێت لەوەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤دا.

*بیۆگرافیا:
-ناو: ئەحمەد ساڵح.
-سالڕۆژی لەدایکبوون: ٢٠-٥-١٩٨٩.
-شوێنی لەدایکبوون: شاری عامودێ/ رۆژئاوای کوردستان.
-رەگەزنامەی سوری ھەیە.
-باڵا: ١٨٥ سم.
-کێش: ٨٠ کگم.
-ھێڵی یاریکردن: بەرگری.
-ھەڵبژاردە: سوریا.
-ژمارەی درێس: ٢.
-یانە: ئەلعەرەبی/ کوێت.
-ژمارەی درێس: ٣.
-بۆ یانەکانی (جەیش/ سوریا، شورتە/ سوریا، ئەلعەرەبی/ کوێت، شورتە/ عێراق، موحەرەق/ بەحرەین، ئەلعەرەبی/ کوێت، ھینان جینای/ چین، جەیش/ سوریا، ئەلعەھد/ لوبنان، ئەلعەرەبی/ کوێت) یاری کردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close