هەواڵ

کارەسات لەخولەکانی ئینگلتەرا بەڕێوەیە

بەهۆی ئەو تەنگەژە داراییانەی لەئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی یاریگاکان بەڕووی هاندەراندا رووی لەیانەکان کردووە، ئایندەیەکی نادیار چاوەڕێی یانەکانی پلەیەک و بەرەخواری ئینگلتەرا دەکات.

جگە لەیانەکانی پرێمیەر لیگ سەرچاوەی سەرەکی داهاتی یانەکانی تر لەهاتنە ناوەوەی هاندەران خۆی دەبینێتەوە دوای ئەوەش سپۆنسەر و فرۆشتنی پێداویستی و جل و بەرگ، بەڵام لەگەڵ نەهاتنە ناوەوەی هاندەران بۆ یاریگا سپۆنسەرەکانیش لەکشانەوەدان و هاندەران کەمتر پێداویستیە وەرزشیەکان دەکڕن.

رۆژنامەنووسی وەرزشی ئینگلتەرا دەیڤ کید دەڵێ ئەگەر یانەکانی پرێمیەر لیگ هاوکاری یانەکانی تر نەکەن کارەساتێکی گەورە چاوەڕێی ئایندەی خولەکانی ئینگلتەرا دەکات.

دەیڤ دەڵێت یانەیەکی وەک ماکلیسفێڵد تاون لەژێر باری قەرزێکی ٥٠٠ هەزار پاوەند (٧٢٥ ملیۆن دینار) یدایە و ئەگەر نەیداتەوە بەرەو نەمان دەچێت یانەکە، ئەمە لەکاتێکدایە کە مووچەی یەک هەفتەی گاریس بەیڵ لەیانەی تۆتنهام ٦٥٠ هەزار پاوەند (٩٧٥ ملیۆن دینار) ە.

ئەندی پیڵی-ی سەرۆکی یانەی فلیتوود دەڵێت نزیکەی ١٠ یانەی گەورەی خولەکانی خوار پرێمیەر لیگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرەو مایەپووچ بوون دەچن.

لەئێستادا بەریتانیا بەگشتی روبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە و ئامارەکان وەک مانگەکانی نیسان و مایس و حوزەیرانی لێهاتۆتەوە بۆیە ئەمەش هەموو هەوڵەکانی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکان دەوەستێنێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close