هەواڵ

پلانی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکانی ئینگلتەرا شکستیهێنا

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی چەند بڕیار و رێوشوێنی نوێی راگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەنێوانیاندا پلانی گەڕانەوەی هاندەرانی تۆپی پێ و سەرجەم وەرزشەکانی تری هەڵوەشاندەوە.

پێشتر بڕیاربوو لەمانگی ١٠ ەوە بەڕێژەیەکی دیارییکراو هاندەران بگەڕێنەوە ناو یاریگا، بەڵام ئەمڕۆ (سێشەممە) بۆریس جۆنسن لەپەرلەمان رایگەیاند رێگە نادەین ئەو پلانە لەئێستادا بچێتە پێشەوە.

هەروەها سەرۆک وەزیران ووتی: “پێویستە هەمووان بزانین کەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەکانمان بۆ گێڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکان.

پێشتر بەرنامەیەک ئامادەکرابوو بەناوی پایلۆت پرۆگرام (Pilot Programme) کەبریتی بوو لەهاتنە ناوەوەی ١٠٠٠ هاندەر بەشێوەیەکی رێکخراو و دوور لەیەک، بەڵام لەگەڵ بڕیارەکەی بۆریس جۆنسن ئەو پرۆگرامەش راگیرا.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close