هەواڵ

پاش چوار مانگ دابڕان پاڵەوانێتییەکانی شەترەنج دەباتەوە نێو ھۆڵە داخراوەکان

سەنگەر زرار-Kurd Sport

کۆتایی ئەم ھەفتەیە یانە تایبەتمەندەکەی کوردستان لەیاری شەترەنج دوانزەیەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی خانزاد (١٢th khanzad blitz chess tournament) بەڕێوەدەبات.

پاش چوار مانگ دابڕان لەبەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکانی یاری شەترەنجی نێو ھۆڵەکان، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی شەترەنجی خانزاد جارێکی تر موژدەی ئەوە بەشەترەنجزانانی کوردستان دەداتەوە کە دووبارە یارییەکە دەباتەوە نێو ھۆڵەکان و لەکۆتایی ئەم ھەفتەیەدا بەپاڵەوانێتییەکی کراوەی خێرا (بلیتز) بۆ کچان و کوڕان دەست بەکار و چالاکییەکانی دەکاتەوە.

دڵزار حەمەساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد-ی شاری ھەولێر Kurd Sport وتی: رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ٢٤-٩-٢٠٢٠ یانەکەمان لەنێو ھۆڵی سەرەکی خۆیدا دوانزەیەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی خێرا کە نێودەوڵەتی و باوەڕپێکراوە لەڕێگەی یەکێتی شەترەنجی عێراق لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی شەترەنج.

ھەروەھا سەرۆکی یانەکە لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: پاڵەوانێتییەکە خێرا (بلیتز)ە و بەیەک رۆژ و بەسیستمی سویسری بە ٩ رواندی یەک لەدوای یەک ئەنجامدەدرێت و ماوەی ھەر یارییەک ٣ خولەک + ٢ چرکەیە بۆ ھەر جوڵەیەک و مەرجەکانیشمان لەپەیجی فەرمیی یانەکەمان لەفەیسبووک و ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە و ناونووسین و تۆمارکردنیش ھەر لەپەیجەکان دەبێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close