هەواڵ

دوو یاریزانی وێستھام و ڕاھێنەرەكەشیان تووشی كۆرۆنا بوون

دوای ئەنجامدانی پشكنینە بەردەوامەكان بۆ یاریزانان و ڕاھێنەران و ستافی یانەكان دەركەوت ڕاھێنەر و دوو یاریزانی یانەی وێستھام تووشی كۆرۆنا بوون.

ھەریەكە دەیڤد مۆیسی ڕاھێنەر و یاریزانان (عیسا دیۆب و جۆش كۆلین) ئەو سێ كەسەن لەیانەی وێستھام پشكنینی كۆرۆناكەیان پۆزەتیڤ بووە.

ئاشكرابوونی ئەنجامەكان لەكاتێكدابووە كە یانەكە لەئامادەكاریدا بووە بۆ ئەو یارییەی ئێستا (كاتژمێر ١٠:٣٠ ی شەوی سێشەممە) لەنێوان وێستھام و ھۆڵ سیتی-دا بەڕێوەدەچێت، بۆیە یەكسەر ئەو ڕاھێنەرە و دوو یاریزانەكە ئامادەكارییەكانیان جێھشتووە و چوونەتە ماڵەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close