هونەرە بەرگریەكان
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ماكوان له به‌رواری ١٠/١٠/٢٠٢٠ یاریی بكات

بریاره رۆژی شه‌ممه ی‌و ئێف سی بگه‌رێته‌وه ئه‌بوو زه‌بی . له‌وێ چه‌ند ئیڤێنتێکی گه‌وره پێشكه‌ش بكات له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی ئه‌م ئیڤێنتانه له‌به‌رواری ١٠/١٠/٢٠٢٠ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كوڕه كورد ماكوان ئه‌میرخانی به‌رامبه‌ر ئێدسۆن باربۆزای به‌رازیلی یاری بكات كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی باربۆزا(سدیق یوسف) توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.

باربۆزا یاریزانێكی زۆر ئاست به‌رزه و به‌رامبه‌ر حه‌بیب و تۆنی و جه‌ستن گه‌یجی یاری كردووه پێشتر كه ئه‌مانه هه‌موو یان له به‌رزترین ئاستی ی‌و ئێف سی بوون وه ئه‌م یاریه یاریه‌كی زۆر گرنگه بۆ ماكوان.
به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ی‌و ئێف سی.