هەواڵوتار

دواین هەواڵەکانی بازاڕی هاتن و چوونی یاریزانان

بەپێی راپۆرتێکی دەیلی ریکۆرد یانەی مانچستەر یونایتد لەهەوڵدایە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست دێمبلی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، بەڵام میرەر دەڵێت سەرچاوەکانی ناو مانچستەر یونایتد ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.

یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت بۆ ماوەی وەرزێک و بەشێوازی خواستن دێلی ئالی یاریزانی یانەی تۆتنهام بهێنێتە ریزەکانیەوە ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو یاریزانە پێگەی خۆی لەپێکهاتەکەی مۆرینیۆ لەدەستداوە.

هەروەها یانە پاریسیەکە گرنگی دەدات بە تیمۆ باکایۆکۆی فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی لەندەنی.

یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لەئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ماکس ئارۆنس بەرگریکاری یانەی نۆرویچ سیتی، کەماوەی گرێبەستەکە بۆ پێنج ساڵ دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ گوێندۆزی فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لەیانەی ئارسناڵ داوای لەئیدارەی یانەکەی کردووە رێگەی بدەن بڕواتە یانەکی تر.

لەئەڵمانیاش یانەی بروسیا دۆرتمۆند ناهێڵێت جەیدن سانچۆی تەمەن ٢٠ ساڵ ریزەکانی جێبهێڵێت ئەمە لەکاتێکدایە کەیانەی مانچستەر یونایتد لەسەر هێڵە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

سێرجیۆ رۆمێرۆی ئەرجەنتینی و گۆڵچی یەدەگ لەیانەی مانچستەر یونایتد داوای لەئیدارەی یانەکەی کردووە، رێگەی رۆشتنی بدەن، لەکاتێکدا ئەو گۆڵچیە تەمەن ٣٣ ساڵە دەیەوێت دواین ساڵەکانی تەمەنی یارییکردنی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر نەبات.

ئەنتۆنیۆ رۆدریگێری بەرگریکاری ئەڵمانی و یاریزانی یانەی چێڵسی دەیەوێت چارەنووسی لەیانەکە یەکلایی بکرێتەوە ئەویش دوای ئەوەی لەپێکهاتەی سەرەکی دووخراوەتەوە، هەروەها یاریزانێکی تری چێڵسی کە کالوم هۆدسن ئۆدۆی-ە لەئایندەی خۆی نیگەرانە.

هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو جێسی لینگاردی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد رووبکاتە یانەی تۆتنهام، بەڵام یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە نوێ بكاتەوە تاوەکو نرخەکەی لە ٢٥ ملیۆن پاوەند-دا بهێڵێتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close