هۆکاری دەرکەوتنی هاوار مەلا محەمەد لەهەڵبژاردنەکانی یانەی قوەجەویە

لەڕۆژانی رابردوودا هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی قوەجەویە بەڕێوەچوو تێیدا گۆڕانکارییەکی زۆر لە ناو و کەسایەتیەکانی دەستەکە دروستبوو، هاوار مەلا محەمەدی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق یەکێک بوو لەئامادەبووانی دەنگدانەکە.
لەبارەی دەرکەوتنی لەبارەگای یانەی قوەجەویە و نەبوونی ناوی ئەو لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەو پێیەی ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێی عێراق و یانەی قوەجەویە بووە هاوار دەڵێت: من بۆ خۆپاڵاوتن نەچووبوومە یانەکە و تەنها بۆ دەنگدان چووم بەوپێیەی ئەندامی دەستەی گشتیم.
هەروەها لەبارەی خۆ هەڵنەبژاردنیشی بۆ هەرپۆستێکی یانەکە هاوار مەلا محەمەد دەڵێت: بەهۆی ئەوەی بڕوانامەی پێویستم نیە بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنەکان بۆیە خۆم نەپاڵاوتووە.
لەکۆتاییدا هاوار ئەوە ئاشکرادەکات کە لەگەڵ فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق کەسەرپەرشتی یانەی قوەجەویە دەکات کۆبۆتەوە و پێی خۆشبووە لەیانەکە رۆڵی هەبێت چ لەسەر ئاستی دەستەی کارگێڕی یاخود دەستەی هونەری، ئەو یاریزانە دەستەی هونەری هەڵبژاردووە و بەووتەی خۆی لەڕۆژانی داهاتوو قسەی لەبارەوە دەکات.
هاوار مەلا محەمەد لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ ی قەزای ئاكرێیە و یەکەم گرێبەستی پیشەکارانە و یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ یانەی قوەجەویە بووە و دوایی یاریی کردنی بۆ چەندین یانەی کوردی و ئێرانی و قەتەڕی و ئیماراتی و قوبرسی و لوبنانی داوجار گەڕایەوە بۆ یانەی قوەجەویە و لەوێ کۆتایی بەژیانی وەرزشی خۆی هێنا.
یهک تێبینی