هەواڵ

کچە کوردەکان نوێنەرایەتی یانەیەکی عەرەبی عێراقی دەکەن

مەزن محەمەد و کچە یاریزانەکانی ڕوودەکەنە بەغداد
بەمەبەستی بەشداریکردن لەخولێکی دۆستانەی فوتساڵی کچاندا لەشاری بەغداد، مەزن محەمەدی ڕاهێنەری ناسراوی کوردستان و عێراق و راهێنەری هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق و یانەی چۆمان لەگەڵ تەواوی تیپەکەی ڕوودەکەنە شاری بەغدادو نوێنەرایەتی یانەی بلادی دەکەن کەبەپێی گرێبەستێك لەگەڵ ئەو یانە عێراقیەکەدا ڕێککەوتون.
مەزن محەمەد خەڵکی شاری هەولێرەو خاوەنی هەردوو نازناوی خولی کوردستان و عێراقەو چاوەڕێش دەکرێت لەو پاڵەوانێتیە دۆستانەیەی کەبۆ ڕێزلێنان لەئەستێرە کۆچکردوەکانی دەستی کۆرۆنا(ئەحمەد ڕازی_ عەلی هادی_ نازم شاکر) دەکرێتەوە، ژمارەیەکی گەورە بێت و
پاڵێوراوی نازناوەکە بێت.
جێی باسە پاڵەوانێتیەکە ڕۆژی هەینی بەبەشداری پێنج تیپ دەست پێدەکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close