هەواڵ

ئەمیر کوردی بووە قوربانیەکی زیندووی کۆرۆنا

ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ ئەمیر کوردی یاریزانی یانەی هیلالی سعودی وەرزێکی نموونەی دەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی یاریزانەکانی ئەو یانەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەو یانە سعودیەی لەپاڵەوانێتیە دوورخستەوە و هەموو ئەنجامەکانی ئەم وەرزەشی سڕییەوە.

ئەمیر کوردی کەهەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچێت کەبەنەتەوە کورد بێت چونکە زۆربەی ئەندامانی رەوەندی کوردی لەسعودیە نازناوی خانەوادەییان (الکردي) یە، کورد سپۆرت هەوڵدەدات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

لەم وەرزەدا ناوی ئەمیری بەرگریکار ناوێکی دیاربوو هەفتەی رابردوو ناوی لەپێکهاتەی نموونەیی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بوو، ئەو تاکە یاریزانی یانەکەی بوو لەو پێکهاتەیەدا، بەڵام دواتر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی هاوڕێیانی گرت و بەهۆی ئەوەی یانەکەی نەیتوانی ناوی ١٣ یاریزان ئامادەبکات لەپاڵەوانێتیەکە دووخرانەوە.

بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان ئەمیر کوردی لە ١١ ی سێپتەمبەری ١٩٩١ لەشاری جەددەی سعودیە لەباوکێکی خاوەن رەگەزنامەی سعودیە و دایکێکی یۆنانی لەدایک بووە، دواتر هەر لەمنداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە یۆنان و لەوێ دەستی بەیاریی کردووە، بۆتە یاریزانی یانەی پانیۆنیۆس دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سعودیە و لەهەردوو یانەی ئەهلی و هیلال یاریی کردووە.

دەستکەوتەکانی ئەمیر لەسعودیە زۆرن دووجار بۆتە یەکەمی خولی سعودیە جارێک لەگەڵ ئەهلی جارێک لەگەڵ هیلال، لەگەڵ یانەی ئەهلی جامی شا و جامی شازادەی جێنشین و جامی سۆپەری بەدەستهێناوە، گەورەترین دەستکەوتیشی بوون بەپاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیابوو.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close