هونەرە بەرگریەكان

بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی خولی راھێنەرایەتی موای تای لە سلێمانی دەست پێ دەکات

بەغداد- نووسینگەی راگەیاندنی یەکێتی موای تای عێراق

ئەمرۆ پێنجشەممە بیست و چواری ئەیلول بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی د.ھەڤال ئەبو بەکر خولی راھێنەرایەتی موای تای بەشداریکردنی (١٥٠) یاریزان و راھێنەر لە شاری سلێمانی دەست پێ دەکات.
لە لێدوانێکیدا مستەفا جەبار عەلگ سەرۆکی یەکێتی موای تای عێراق گوتی: ئەم خولە بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی موای تای عێراق ئەنجام دەدرێت و بەھاوکاری یەکێتی موای تای لقی سلێمانی بەنوێنەرایەتی بەرێوەبەری خولەکە سیروان مینەحەمە بەرێوە دەچێت.

لە درێژی قسەکانیدا مستەفا جەبار عەلگ گوتی: ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی یەکێکە لە پارێزگا پێشکەوتووەکانی یاری موای تای و یاریزانەکانی ھەولێر و سلێمانی ئەنجامی گەورەیان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و ئاسیوی بەدەستھێناوە.

لە ھەمان کاتدا دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی کرد، کە پاڵپشت و پشتگیری یاریزانە پاڵەوانەکان بووە و ھەروەھا ئەندامی یەکێتی موای تای عێراق سیروان حەمەمینە رۆلێکی باڵای ھەبووە لە پێشخستنی ئەم یارییە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی یەکێتیەکە گوتی: یەکێتی ناوەندی لە رۆژانی رابردوودا چەندین خول و تاقیکردنەوەی یاریزانانی لە بەشێک پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە بەسەرپەرشتی راھێنەرانی ھەڵبژاردەی عێراق، تەئکیدی کردووە ئامادەکارییەکانی یەکێتیەکە بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی ناوەخۆ و بەشداریکردن لە چاڵاکییەکانی دەرەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close