هەواڵ

نەبیل عەزیز نازناوی پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی خانزادی دەستەبەرکرد

سەنگەر زرار-Kurd Sport

بەئامادەبوونی سەرۆکی فەخری و سەرۆک و ئەندامانی یانەکە و ژمارەیەک لەمیوانان، دوانزەیەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی خانزاد بەسەرکەوتوویی کۆتاییھات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤-٩-٢٠٢٠ لەشاری ھەولێر یانە تاقانەکەی شەترەنج لەکوردستان (یانەی خانزادی ھەولێر) لەنێو ھۆڵی یانەکەدا یارییەکانی دوانزەیەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی خانزاد (١٢th khanzad blitz chess tournament) بەبەشداری ٤٤ یاریزانی شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و موسڵ بەڕێوەبرد و سەرەنجامیش د.نەبیل عەزیز بەکۆکردنەوەی ٧.٥ خاڵ پلەی یەکەم و ھەریەکە لە کاردۆ ئاکۆ و دیدار محەمەد زاھیر بەھەمان کۆی خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستھێنا و دڵسۆز عومەر سدیق بە ٧ خاڵ پلەی چوارەمی بەرکەوت.

پاڵەوانێتی کە نێودەوڵەتی و باوەڕپێکراوە لەڕێگەی یەکێتی شەترەنجی عێراق لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی شەترەنجەوە، تیایدا یارییەکانی بەیەک رۆژ و بە ٩ جەولە بەسیستمی سویسری و بە بەشداری ٤٤ شەترەنجزان ئەنجامدران و ماوەی ھەر یارییەکیش ٣ خولەک + ٢ چرکە بوو.

دواجار جگە لەخاوەن پلەکانی یەکەم تا چوارەمی پاڵەوانێتییەکە، ھەریەکە لە نڤار سەردار بە ٤.٥ خاڵ و رۆزیار فەخرەدین بە ٤ خاڵ و ھانا ھاوار مورتکەیی بە ٤ خاڵ لەپێشکەوتووانی کچان و عەممار سەفار بە ٥ خاڵ و یەشار دیدار بە ٤.٥ خاڵ و ئەیمەن فەلاح بە ٤ خاڵ لەلاوان و تازەپێگەیشتووانی کوڕان و رۆزە موزەفەر بە ٤ خاڵ و پەری پشتیوان بە ٣ خاڵ و ئایە فەلاح بە ٣ خاڵ لەلاوان و تازەپێگەیشتووانی کچان خەڵاتی پاڵەوانێتییەکەیان وەرگرت و ھەریەکە لە سان سەنگەر و ئاریکار ئومێد و پێشەوا پشتیوان وەک بچووکترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتکران.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close