هەواڵ

بەڤیدیۆ: یەکەم گۆڵی کوردستارەکەی ھەڵبژاردەی سوریا لەجامی ئۆریدۆ

سەنگەر زرار- Kurd Sport

لەدەستپێکی یارییەکانی جامی ئۆریدۆ-ی قەتەر بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا، کوردستارەکەی یانەی ئەلخریتیات-ی قەتەری بەتۆمارکردنی گۆڵێک لەگەڵ ھاوڕێکانی بردنەوەیەکی گەورەیان بەیانەکەیان بەخشی.

پاش ئەنجامدانی ٣ یاری و تۆمارکردنی گۆڵێک لە ٢٧٠ خولەک یاریکردنیدا لەگەڵ یانەی ئەلخریتیات لەخولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی قەتەر (قەتەر ستار لیگ)ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا، ئەمڕۆ ھەینی ٢٥-٩-٢٠٢٠ محەمەد عوسمان-ی ناوەڕاستکاری نێودەوڵەتی کورد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا لەیەکەم یاری یانەکەیدا لەجامی ئۆریدۆ بەشێوەی سەرەکی ٩٠ خولەک بەئاستێکی بەرز دەرکەوت و توانی گۆڵێکیش تۆماربکات.

یارییەکە لەگروپی دووەمی یانەکان و لەسەر یاریگای (ثاني بن جاسم)ی یانەی غەرافە ئەنجامدرا و تیایدا یانەی ئەلخریتیات لەخولەکی ٠ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا گۆڵی یەکەمی لەڕێگەی محەمەد عوسمان-ی کوردستار تۆمارکرد و دواتر یانەی رەیان لەخولەکی ٣٢دا ئەنجامەکەیان بۆ ١-١ یەکسان کردەوە و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لەنیوەی دووەمدا محەمەد و ھاوڕێکانی توانییان لەخولەکانی ٦٧ و ٨٦ و ٩٠ سێ گۆڵی تر بکەن و یارییەکە بەئەنجامی ٤-١ ببەنەوە و یەکەم بردنەوەی خولەکە لەگروپەکەی خۆیاندا تۆماربکەن.

شایەنی باسە محەمەد عوسمان-ی تەمەن ٢٦ ساڵ و یاریزانی پیشەگەری کوردی ھۆڵەندا کە بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری قامیشلۆ-ی رۆژئاوای کوردستانە، لەھێڵی ناوەند-پێشەوەی یانەی ئەلخریتیات بەدرێسی ژمارە (١٠) یاری دەکات و تائێستاش لەگەڵ یانەکەدا خاوەنی ٤ یاری و ٢ گۆڵە لە ٣٦٠ خولەک یاری کردن، (٣ یاری و ١ گۆڵ) لەخولی ئەستێرەکانی قەتەر (قەتەر ستار لیگ) و (١ یاری و ١ گۆڵ) لەجامی ئۆریدۆ-ی قەتەر.

بۆ بینینی گۆڵەکەی محەمەد عوسمان-ی کوردستار، کلیک لەم لێرە بکە:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close