هەواڵ

یانەیەکی باکوری کوردستان کاپتنەکەی شوڕتەی دەوێت

یانەیەکی باکوری کوردستان کەلەخولی سۆپەری تورکیا بەشدارە گرێبەستێکی ئاڕاستەی سەعد عەبدولئەمیری کاپتنی یانەی شوڕتە و یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر کردووە.

یانەی یەنی مالاتیا سپۆر گرێبەستێکی بەبڕی ٤٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی (نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دینار) ئامادەکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی سەعد عەبدولئەمیر لەیانەی شوڕتەوە بۆ مەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان لەخولی سۆپەری تورکی.

سەعد لەساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٥ یاریزانی یانەی هەولێر بووە و یەکێک بوو لەیاریزانە بەتوانا و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە و دواتر لەوێوە گرێبەستی پیشەگەریی بۆ هاتووە بەرەو یانەکانی قادسیەی کوەیتی و ئەهلی و شەبابی سعودی رۆشتووە، لەوێشەوە جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و بۆتە یاریزانی یانەی شوڕتە.

لەگرێبەستەکەی مالاتیادا هاتووە کەلە داهاتوودا بەهەر نرخێک سەعد عەبدولئەمیر بفرۆشن لەسەدا ١٠ ی گرێبەستەکەی دەگێڕنەوە بۆ یانەی شوڕتە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close