هەواڵ

ئوسامە کەرکوکی و تیپەکەی پێشەنگی خولی پورتوگالن

لەیارییەکی گرنگی هەفتەی دووەمی خولی نایاب (پریمێرا لیگا) ی پورتوگال، یانەی سانتا کلارا کەئوسامە رەشیدی کوڕە کوردی کەرکوک سەرکردایەتی دەکات، سێ خاڵی گرنگ و بەنرخی لە سپۆرتینگ براگای یەکێک لەیانە گەورە و بەهێزەکانی پورتوگال وەرگرت.

لەو یارییەدا کەلەدەرەوەی یاریگای ئوسامە و هاوڕێکانی بەڕێوەچوو سانتا کلارا بەگۆڵێکی تیاگۆ سانتانا کەلەخولەکی ٥ ی سەرەتای یارییەکە تۆماریکرد، سەرکەوتن بەسەر سپۆرتینگ براگا و ئوسامە رەشید ٨٢ خولەکی یارییەکە بەشداربوو.

ئوسامە رەشیدی تەمەن ٢٨ ساڵ ماوەی پێنج وەرزە لەگەڵ یانەی سانتا کلارا بەردەوامە و ئاستێکی بەرز و جێگیر پێشکەش دەکات و بۆتە جێی متمانەی تەواوی یانە و راهێنەرەکەی، وەک یەکەم یاریزانی کورد و خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بۆتە کاپتنی یانەی سانتا کلارا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close