هەواڵ

ھەمزە عەتاری وەرزشکاری دێرینی ھەولێر بەغەریبی سەری نایەوە

زاگرۆس نانەکەلی

سەرۆک تیپ و ھاندەر و وەرزشکاری دێرینی شاری ھەولێر ھەمزە ئەحمەد سەعید عەتار کە بە (ھەمزە عەتار) ناسراوە پاش ململانییەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لەتەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ھەمزە عەتار ساڵی ١٩٤٠ لەشاری ھەولێر لەدایکبووە و سەرۆک تیپە میللییەکانی سکە و حەوتی نیسان و ئەتەڵەس و ڕەوا بووە، ماوەی ١٧ ساڵە نەخۆشە تا ئەمڕۆ ٢٦-٩-٢٠٢٠ ماڵئاوایی یەکجارەکی لەژیان کرد.

خوالێخۆشبوو ھەمزە عەتار لەدیدارێکدا کە بەر لەمردنی بەچوار ساڵ لەگەڵیدا ئەنجاممدا ئەوەی درکاند کە کەس ھاوکاری نەکردییە و لەمباریەوە وتی: ١٣ ساڵە نەخۆشم کەس ھاوکاری و یارمەتی نەداوم، نەساغم کوڕەکەم بۆ یاریگا دەبما زۆر دڵم خۆش دەبێت، من یەکێک بووم لەسەرۆک تیپ و ھاندەرە سەرسەختەکان، من ھاندەری ھیچ تیپێکی بیانی نەبوومە وەکو ئەڵمانیا و بەرازیل و ئەوانی تریش، بەعەکسەوە زۆر ھاندەری تیپەکانی کوردستان بووم، بەڵام سەرسام و ھاندەرانی یاریزانانی کورد بووم، وەکو (کانی حەمباڵ و خالید رەسوڵ و سەڵاح سەید ئەحمەد و شەھید موڕسەل).

ھەروەھا ئەوکات ئەوەشی پێوتم کە لەگەڵ دواناوەندی ئەڕبیل یارییان کردووە و قاچی شکاوە و شەش تا حەوت ساڵ لەماڵەوە کەوتم.

ھمزە ئەحمەد عەتار چەندین ساڵە بەھۆی نەخۆشی لەماڵەوە کەوتووە و یارمەتیان نەداوە،بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٦-٩-٢٠٢٠ لە تەمەنی (٨٠) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close