هەواڵ

ئەم ھەفتەیەش لەخولی یانەکانی سوید یەکسانبوون بەشی یانەی دالکورد بوو

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ئەم ھەفتەیەش بەشی یانەی دالکورد لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی سەرتاسەریی یانەکانی سوید (سوپێرتان)دا، یەکسانبوون بوو.

ئەمڕۆ شەممە ٢٦-٩-٢٠٢٠ لەچوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ٢٠ی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی سەرتاسەریی یانەکانی سوید-ی ساڵی ٢٠٢٠دا، یانەی دالکورد-ی کوردانی سوید لەسەر یاریگای خۆی (تێرناس) لەگەڵ یانەی ئەکرۆپۆلیس-ی میوانی کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.

یانەی دالکورد لەخولەکی ٩ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا لەڕێگەی فیلیپ سۆبێرگ تاکە گۆڵی خۆی کرد و ئەم پێشکەوتنەش تا خولەکی ٥٣ درێژەی کێشا و سەرەنجام یانەی ئەکرۆپۆلیس-ی میوان توانی گۆڵی یەکسانبوونی ١-١ بکاتەوە و خاڵێک لەیانەی دالکورد-ی خاوەن یاریگا وەربگرێت.

ئەمەش دووەم یەکسانبوونی لەسەریەک و دەیەم یەکسانبوونی یانەی دالکورد بوو لەسوپێرتانی یانەکانی سوید-ی ساڵی ٢٠٢٠دا و ئێستاش لەبارودۆخێکی خراپدایە و خاڵێکی زۆری لەدەستداوە و ھەر لەپلەی ١٣ی ریزبەندی خولەکەدایە بە ١٩ خاڵ لە ٢٠ یاری (٣ بردنەوە، ١٠ یەکسانبوون، ٧ دۆڕاندن) و (٢٥ گۆڵی کردووە و ٢٧ گۆڵی لێکراوە).

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close