هەواڵ

ھێرشبەرە کوردەکە یانەی پاختاکۆری گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئاسیا

سەنگەر زرار-Kurd Sport

ھێرشبەرە بەئەزموونەکەی کورد و پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سویسرا، یانەی پاختاکۆر-ی ئۆزبەکی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئاسیا-ی ساڵی ٢٠٢٠.

لەیاری ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ی یانەکەیدا لەقۆناغی ھەشت تیپی خولی تۆپی پێی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (ئەی ئێف سی چامپیۆنس لیگ)دا، ئێرین دێردیوک-ی ھێرشبەری کورد توانی گۆڵی بردنەوە ٢-١ی یانەی پاختاکۆر لەیانەی ئیستقلال-ی تاران بکات و یانەکەی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە سەربخات.

لەیارییەکەدا یانەی پاختاکۆر لەسەر یاریگای جنوب-ی تایبەت بەیانەی وەکڕەی قەتەری رووبەڕووی یانەی ئیستقلال-ی ئێرانی بووە و لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا ھەردوولا ١-١ یەکسانبوون و عەلی کەریمی لەخولەکی ٣٢ گۆڵی یانەی ئیستقلال-ی کرد و لەخولەکی ٤٣دا دراگان شیران توانی گۆڵی یەکسانبوونی ١-١ بۆ یانەی پاختاکۆر تۆماربکاتەوە و لەسەرەتای نیوەی دووەم و لەخولەکی ٤٧دا ئێرین دێردیوک توانی یانەی پاختاکۆر بکاتە خاوەنی گۆڵی دووەم و یارییش تا کۆتایی بەم ئەنجامە ٢-١ لەبەرژەوەندی یانەی پاختاکۆر مایەوە و بەمەش توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگی یانەکانی ئاسیا.

لەیارییەکەدا ئێرین-ی ھێرشبەری کوردی عەلەوی یانەی پاختاکۆر کە تەمەنی ٣٢ ساڵە بەدرێسی ژمارە ٧٧ تا خولەکی ٧٣ یاریکرد و توانی دووەم گۆڵی خۆشی لەخولەکەدا تۆماربکات، ئەمەش لەکۆی ٤ یاری و ١٨٦ خولەک یاریکردندا.

بۆ بینینی گۆڵەکانی ئەم یارییە کلیک لەم لینکە بکەن:

https://www.the-afc.com/competitions/afc-champions-league/latest/videos/round-of-16-pakhtakor-2-1-esteghlal-fc

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close