هەواڵ

پێش دەستپێكردنی خول ڕاھێنەرێك دوورخرایەوە

ھێشتا فیكەی دەستپێكی یەك یاریی خولی نایاب لەعێراق لێنەدراوە یانەیەك بڕیاریداوە ڕاھێنەرەكەی لەئەركەكەی دووربخاتەوە گوایە بەھۆی ئەوەی دوو یاریزانی تازەی یانەكەی بەدڵ نیە لەڕووی ئاست تواناوە.

حسێن عەنكوشی سەرۆكی یانەی دیوانیە دوای ھاتنە ناو بواری وەرزشەوە ھەڵایەكی گەورەی ناوەتەوە بەھەڵڕشتنی پارەیەكی زۆر بۆ یانەكە و كڕینی یاریزانی بەتوانا و ناودار.

بەڵام ھەندێكجار ئەو سەرۆك یانەیە ھەڵس و كەوتی نامۆ ئەنجامدەدات و لەدواین پێشھاتدا حازم ساڵحی ڕاھێنەری نوێی یانەكەی دوورخستەوە گوایە دوو یاریزانی تازەی یانەكە كەعێراقین و نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن لەتیپەكەی دەركردووە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close