وتار

ڤار بۆ ڤار دانێن!

چێنەر عەبدولقادر

ڤار هەندێک کێشەی چارەسەرکرد بەڵام کێشەی زۆر زیاتری هێنایاسای تۆپی دەستی زۆر قوڵتركردەوەو حساباتی سانتیمەتر و ملیمەتری هێنایە ناو ئۆفسایدەوە، ئەوەشی نەهێشت كە دەوترا ناوبژیوانیس مرۆڤەو هەڵە دەكات.

تۆپ بەردەستکەوتن و یاساکانی زیاتر بونەتە کێشە، لە پرێمەرلیگ دەنگێک هەیە دەڵێن با چیتر گوێ بەو یاسایانە نەدەین، ناکرێت هەر کە تۆپێک بەردەستی بەرگریکارێک کەوت پێناڵتی بێت، ئێستا بەرگریکار وای لێ هاتوە نازانێت دەستی چی لێ بکات.

وەرزی پێشوو وتیان ئەگەر تۆپ بەردەستی هێرشبەر بکەوێت لە هەموو حاڵەتێکدا ئەوە فاوڵە، ئێستا گۆڕانکاریان تیاکرد و دەڵێن راستەوخۆ پێش تۆمارکردنی گۆڵ نەبێت و بە ئەنقەست نەبێت ئەوە فاوڵ نیە، بۆیە گۆڵێ سێیەمی چێڵسی رەت نەکرایەوە هەرچەندە بەردەستی هاڤێرتز کەوت.

لە پرێمەرلیگ دوێنێ چەندین روداوی گەورەی ڤار رویدا بەڵام ئەوەی باشبوو تەنها رۆژێک باسکرا، بەس کە لەلالیگا رویدا ئیتر تا کۆتایی وەرزەکە باس ئەکرێت، حاڵەتەکانی یاری ریاڵ ئەوەنە زۆر بوو مەگەر ڤار بۆ ڤار دانێین!!!
کێشەیەکی تری ڤار ئۆفسایدە! خەتەکەش دەکێشرێت بەڵام بە سانتیمەتر چۆن دیار ئەبێت؟ گۆڵێ دووەمی ریاڵ مەدرید بە خەتەکەشەوە دەرنەکەوت کە بنزیمە لە ئۆفسایدایە یان نا، بێگومان بەشداری هێرشەکەی کرد.

کار وا بڕوات ئەبێت ئەمساڵ هەر باسی ناوبژیوان و ڤار بکەین، هەقی ئەو هەموو یاریزان و راهێنەرە دەخورێت کە ئاستی بەرز پێشەکەش دەکەن و کەس باسیان ناکات، هیوادارم ئەمڕۆ یاریەکان بێ کێشەبن چونکە یاری قورس هەیە، لە ئێستاوە ترس و چاوەکان لەسەر بەرشەلۆنەیە، راستەوخۆ كە شتێك لە یاری ریاڵ رودەدات كاریگەری بۆ بەرشەلۆنەش هەیە، بزانین ئەمشەو چی دەبێت!!

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close