هەواڵ

مۆرینیۆ پێوایە هیچ ڕێزێک لەتۆتنهام ناگیرێت

جۆزیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام دوای یەکسانبوونی یانەکەی لەیاریی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ بەشێوەیەکی جیاواز لەدیداری رۆژنامەییدا دەرکەوت هەوڵیدا کەمترین شت لەسەر بڕیاری داوەر بگرێت.

هەمیشە مۆرینیۆ دوای یارییەکان قسەی خۆی لەسەر بڕیارەکانی داوەر دەکرد، بەڵام ئەمجارە دوای چەندین پرسیاری رۆژنامەنووسی کەناڵی بی بی سی تەنها ووتی ئێمە شایەنی رێزی زیاترین، تۆتنهام وەک یانەیەک رێزی لێناگیرێت.

لەیارییەکی هەفتەی ٣ ی خولی نایابی ئینگلتەرا تۆتنهام میوانداریی یانەی نیوکاسڵی کرد و تا دوا ساتەکانی یارییەکە تیپەکەی مۆرینیۆ بەگۆڵێکی لۆکاس مۆرا لەپێش بوو، بەڵام دواتر لەڕێی پەناڵتیەکی گوماناوییەوە کالوم ویڵسن ئەنجامەکەی بۆ نیوکاسڵ یەکسانکردەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close