هەواڵ

لوقمان بەگۆڵێک ھاوبەشی بردنەوەیەکی گەورەی تیپی یانەکەی کرد

سەنگەر زرار- kurdsport

لەخولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سویدی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا، لوقمان موراد-ی یاریزانی لاوی کورد بەتۆمارکردنی گۆڵێک ھاوبەشی لەبردنەوەیەکی گەورەی تیپی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کاروانی یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ کەوتەڕێ و تیایدا تیپی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا بەبەشداری لوقمان موراد-ی یاریزانی کوردی سوید و لەیاری دەستپێکی ھەفتەی یەکەمی خولەکەدا توانی لەھۆڵی سپۆرتس ئەرینا-دا بەئەنجامی ٧-١ لەتیپی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری بباتەوە و لەھەفتەی دەستپێکەوە پێشەنگی خولەکەش بۆخۆی داگیر بکات.

لوقمان موراد-ی تەمەن ٢٤ ساڵە کە کوردی رۆژئاوایە و لەشاری قامیشلۆ لەدایکبووە و لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە و لەوەرزی (٢٠١٩-٢٠٢٠)ی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید بۆ لەتیپی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا یاری دەکات، توانی لەیارییەکەدا ئاستێکی بەرز بەدرێسی ژمارە ٢١ پێشکەش بکات و لەخولەکی ٢٢دا گۆڵی ٥-١ بۆ تیپی یانەکەی تۆماربکات.

شایەنی باسە لوقمان موراد-ی یاریزانی لاوی کورد لەیاری فوتساڵ، وەرزی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لەخولی نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید ٢١ یاری لەگەڵ تیپی فوتساڵی یانەی ئەتلەتیک ئێسکلستونا ئەنجامدا و ١٦ گۆڵیشی تۆمارکرد.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close