هەواڵ

ئالان یەکەم گۆڵی خۆی لەئیتانی یانەکانی سوید تۆمارکرد

سەنگەر زرار- kurdsport

دواجار ئالان ئەسعەد-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد پاش ئەنجامدانی ١٥ یاری، یەکەم گۆڵی خۆی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکرد و حەوتەم بردنەوەی خولەکەشی پێشکەشی یانەکەی کرد.

لەمیانەی یارییەکانی ھەفتەی ٢٠ی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان)ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ تیمەکانی گروپی ناوچەی باشوور (سۆدرا)، رۆژی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠، یانەی تۆرنس بەبەشداری سەرەکی (ئالان ئەسعەد)ی ناوەڕاستکاری کورد و یەدەگی (ئالان ئەسعەد)ی برا گەورەی، لەسەر یاریگای تۆرنڤاڵن میوانداریی لەیانەی مۆتالا کرد و سەرەنجامیش بەتاکە گۆڵی ئالان یارییەکەی بردەوە.

لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا ھەردوولا لەیەک ئاستدا بینران و بەبێ گۆڵیش لەیاریگا ھاتنە دەرەوە، بەڵام لەنیوەی دووەمدا و بەدیاریکراوی لەخولەکی ٥٨دا ئالان ئەسعەد-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد یانەی تۆرنس-ی بەتاکە گۆڵێک پێشخست کاتێک بەشووتێکی بەھێز لەدەرەوەی ناوچەی سزا ئاراستەی گۆڵی کرد و بەلای چەپی گۆڵدا چووە ژوورە و گۆڵەکەی تۆمارکرد، ئەم پێشکەوتنەش تا فیکەی کۆتایی یارییەکە ھەربەردەوام بوو.

بەمەش ئالان-ی تەمەن ٢١ ساڵ کە تا خولەکی ٦٣ یاریکرد و دواتر رێبین-ی برا گەورەی ھاتە شوێنی، توانی پاش ئەنجامدانی ١٥ یاری لەکۆی ٢٠ یاری یانەکەی و ١٢٠٠ خولەک یاریکرندا یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی ژمارە ١٦ تۆماربکات.

شایەنی باسە بەم بردنەوەیە یانەی تۆرنس گەیشتە خانەی پێنجەمی گروپی ناوچەی باشووری خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی سوید (ئیتان) بە ٣٢ خاڵ لە ٢٠ یاری (٧ بردنەوە و ١١ یەکسانبوون و ٢ دۆڕاندن) و ٣٠ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٦ گۆڵی لێکراوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close