هەواڵ

مان یونایتد بەرگریکارێكی بەڕازیلی کردۆتە ئامانج

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هاوشێوەی یانەکانی تری وڵاتەکەی بەردەوام لەچارەسەرکردنی کێشەی هێڵی بەرگریدان و بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە یانە سورپۆشەکەی مانچستەر چاوی بڕیوەتە ئەلێکس تێڵێسی بەڕازیلی و بەرگریکاری پۆرتۆی پورتوگالی.

سۆڵشایەری راهێنەر دەیەوێت بەهێنانی ئەلێکس کێشەی لای چەپی هێڵی بەرگری تیپەکەی چارەسەر بکات و ئەو یاریزانە بەگونجاو دەزانێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە.

یانەی پۆرتۆ داوای ١٨ ملیۆن پاوەند دەکات بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەلێکس تێڵێسی ٢٧ ساڵ و تەنها گرێبەستی یەک ساڵی لەگەڵ یانە پورتوگالیەکە ماوە، لەمانگی یەکی ساڵی داهاتوو هەر یانەیەک بیەوێت ئەتوانێ و گرێبەستێکی پێشوەختی لەگەڵدا ئیمزا بکات بەخۆڕایی، بەوەش دەتوانێت لەهاوینی داهاتوودا سوود لەخزمەتەکانی وەربگرێت.

ئەلێکس تێڵێس تەنها یەک جار بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بانگهێشتکراوە، بەڵام بۆ یانەی پۆرتۆ سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارە لە ١٢٧ یاریدا ٢١ گۆڵی تۆمارکردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close