هەواڵ

ئێرین لەپێکھاتەی باشترینەکانی چامپیۆنس لیگی ئاسیا شوێنی خۆی کردەوە

سەنگەر زرار-Kurd Sport

ئێرین دێردیوک-ی ھێرشبەری بەئەزموونی کوردی عەلەوی یانەی پاختاکۆر-ی ئۆزبەکی ناوی چووە نێو پێکھاتەی باشترین ١١ یاریزانی قۆناغی ھەشت تیپی چامپیۆنس لیگی یانەکانی ئاسیا-ی ساڵی ٢٠٢٠.

پاش ئەوەی رۆژی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ی لەقۆناغی ھەشت تیپی خولی تۆپی پێی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (ئەی ئێف سی چامپیۆنس لیگ)دا، گۆڵی بردنەوە ٢-١ی یانەی پاختاکۆر-ی ئۆزبەکی لەیانەی ئیستقلال-ی ئێرانی کرد و یانەکەی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە سەرخست، ئێرین دێردیوک-ی ھێرشبەری بەئەزموون و گۆڵکەری کورد ناوی لەھەڵبژاردەی باشترین پێکھاتەی قۆناغی ھەشت تیپی یانەکانی ناوچەی خۆرئاوا-ی ئاسیا-ی خولەکە دایە.

ئێرین-ی ھێرشبەری کورد کە تەمەنی ٣٢ ساڵە جگە لەوەی جێگەی خۆی لەپێکھاتەی باشترینەکانی قۆناغی ھەشت تیپی خولەکەدا کردەوە، بەپێی (ئۆپتا) بۆ ئامار و سەرژمێریی، بەپێدانی ٧.٥ خاڵ بەدووەم باشترین یاریزانی قۆناغەکەش دیاریکراوە و وەک (ئۆپتا) بڵاوی کردۆتەوە، ئەم یاریزانە لە ٧٣ خولەک یاریکرندا توانیویەتی ١ گۆڵ تۆماربکات و ٧ پاسیش بەدروستی بدات.

*پێکھاتەی باشترینەکان/ قۆناغ: پێش کۆتایی: حامید لەک/ پێرسپۆلیس، حسێن کەنانی/ پێرسپۆلیس، ئاریف غولامی/ ئیستقلال، سوڵتان غانم/ نەسر، عەوز فەرەج/ نەسر، ساردۆر سۆبیرخۆدجاییڤ/ پاختاکۆر، عەزیزجۆن گانییڤ/ شەباب ئەھلی، دراگان شیران/ پاختاکۆر، مەھدی قائیدی/ ئیستقلال، عیسا ئال کەسیر/ پێرسپۆلیس، ئێرین دێردیوک/ پاختاکۆر.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close