هەواڵ

نور سەبڕی ئەمجارەش لەوازهێنان پەشیمان بۆوە

نور سەبڕی گۆڵچی عێراقی جارێکی تر لەبڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی لەیاریی پەشیمان بۆوە و ئەمجارە لەدەرگای یانەی نەوتی میسانەوە پێدەنێتەوە یاریگاکانی عێراق.

وەرزی ڕابردوو نور سەبری لەسەر بەڵێنی یانەی نەوتی ناوەڕاست وازی لەیاریكردن ھێنا بەو ھیوایەی بیكەنە ڕاھێنەری گۆڵچی لەیانەكە، بەڵام ئەو یانە سەوز پۆشە لەبەڵێنەیان پەشیمان بوونەوە بۆیە نور سەبریش بڕیاری وازھێنانەكەی گۆڕیوە و سەرەتا بڕیاریدا لەوەرزی داھاتوو ببێتە گۆڵچی یانەی نەجەف.

ئەمجارە نور لەبڕیاری چوونی بۆ نەجەف پەشیمان بۆوە و لەگەڵ ئیدارەی نەوتی میسان کەوتە گفتوگۆ، ئەوەش ئیدارەی نەجەفی توڕەکرد، بەڵام نور بێگوێدانە گلەیی و گازەندەکانی نەجەف پەیوەندی بە نەوتی ناوەڕاستەوە کرد.

نور سەبڕی تەمەنی ٣٦ ساڵە لەبەڵگەنامە فەرمییەکان (بۆ یاریزانی عێراقی تەمەن هەمیشە جێی گومانە)، بەڵام بەو تەمەنە کەمەوە زیاد لە ٢٠ جار یانەی گۆڕێوە لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق لەوانە:
١- سناعە
٢- شوڕتە – ٢ جار
٣- کازمییە
٤- قوجەویە – ٣ جار
٥- تەڵەبە – ٣ جار
٦- مس کرمان (ئێران)
٧- دهۆک
٨- زاخۆ
٩- نەجەف – ٢ جار
١٠- نەوت
١١- نەوتی ناوەڕاست – ٢ جار
١٢- مینا
١٣- هیجر (سعودیە)
١٤- نەوتی میسان

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close