هەواڵ

یاریزانە نوێکەی لیڤەرپوڵ تووشی کۆرۆنا بوو

سەرچاوەکانی هەواڵ لەبەریتانیا ئاماژە بەوە دەکەن تیاگۆ ئەلکانتارای یاریزانی نوێی یانەی لیڤەرپوڵ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ڤایرۆسەکەی بە پۆزەتیف گەڕاوەتەوە و ئێستا لەکەرەنتین دایە.

ئەو یاریزانە ئیسپانیە یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، بەڵام دواتر لەهەردوو یاریی یانەکەی بەرامبەر لینکۆڵن و ئارسناڵ بەشداریی نەکرد و لەیاریی داهاتووی لیڤەرپوڵ کەدووبارە بەرامبەر ئارسناڵ دەبێت ئامادەنابێت.

یاریی داهاتووی لیڤەرپوڵ لەخولی نایابی ئینگلتەرا بەرامبەر یانەی ئەستن ڤیلا دەبێت، دوای ئەوە پشووی یانەکانە بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکان، پێدەچێت لەئەگەری چاکبوونەوەیدا دوای ئەو وادەیە تیاگۆ بگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکانی لیڤەرپوڵ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close