هەواڵ

گۆڵپارێزە کوردەکەی جوپیلێر پڕۆلیگ چەند ھەفتەیەک لەیاریکردن بێبەش دەبێت

سەنگەر زرار- Kurd Sport

گۆڵپارێزە کوردەکەی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆلیگ) بەھۆی پێکانەوە لەیاریگا و یاریکردن دادەبڕێت.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی وەرزشی بەلژیکا، عەلیڕەزا بیرانوند-ی گۆڵپارێزی کورد و دووەمی یانەی رۆیاڵ ئەنتویرپ-ی بەلژیکایی بەھۆی پێکانی رانییەوە بۆ چەند ھەفتەیەک لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوە داوە کە بیرانوند-ی تەمەن ٢٨ ساڵ چانسێکی سەیری ھەیە و بەھۆی پێکانی رانییەوە لەکاتی مەشق و راھێنان و ئامادەکارییەکانی یانەکەیدا ناتوانێت یاری بۆ یانەی رۆیاڵ ئەنتویرپ بکات کە ھاوینی ئەمساڵ (٢٠٢٠) تا ھاوینی ساڵی (٢٠٢٣) بۆندی لەگەڵ یانەکەدا کردووە.

تائێستاش ٧ ھەفتە لەیارییەکانی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆلیگ)ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجامدراوە، بیرانوند-ی گۆڵپارێزی کوردی (لەک)، ھیچ یارییەکی لەگەڵ یانەکەی نەکردووە و لەھەفتەی دەستپێکی خولەکەدا لەدەرەوەی پێکھاتەی یانەکەی بووە، بەڵام ٦ ھەفتەکەی تر ناوی لەپێکھاتەی سەرەکیدا ھەبووە و یەدەگ بووە.

ھەروەھا بەپێی زانیاری و ھەواڵەکانی میدیاکانی وەرزشی ئێران-یش، عەلیڕەزا بیرانوند-ی گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی کورد و ژمارە ١ی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، بەھۆی پێکانەکەوە ناتوانێ لەیارییە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردەکەشی بەشداربێت کەڕۆژانی ٨ و ١٣-١٠-٢٠٢٠ لەتاشکەند بەرامبەر بەھەڵبژاردەی ئۆزبەکستان و پاشان لەئەنتاڵیا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی مالی دەبێتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close