وتار

دیار ڕە‌حمان و موئمین زەکەریا لەدوو مەملەکەتی جیاوازدا

هەرژین عوسمان

لەناو نیشانی بابەتەکەوە راستەوخۆ دەچینە ناو باسەکە دوو یاریزان، دوو ئەستێرەی وەرزش، هەردووکیان بەیەک نەخۆشی دووچاربوون، ئەوەی لەیەکیان جیادەکاتەوە، یەکێکیان قەدەری ژیان خستویەتیە ناو میللەتی کورد ئەوەی تریان گەلی میسڕ.

نەهامەتی و دەردەسەری نەخۆشیەکە ئەوەنە کاریگەر نیە هێندەی ئەوەی کورد بوون کاریگەری لەسەر چارەنووسی دیار رە‌حمان دروستکردووە،ئەوەتا دیار ئەڵێت ئەی هاوار مردم! هێشتا ئەوانەی پێویستە بەرامبەری شەرمەزاربن لەخۆشی ژیانی خۆیاندان، بەڵام موئمین زەکەریا تەنها ووتی توشبووم هەموو گەلەکەی و تەنانەت وڵاتانی تریش هاتن بەدەمیەوە.

باشە ئەبێت تاوانی دیار رەحمان ئەوەیە کە کوردە؟ بێگومان بەڵێ ئەوەتا لەهەموو شتێکا هاوشێوەن تەنها لەنەتەوە و هاوڵاتینامە جیاوازن، دیار سەرەتا بۆ ڤیزای ئەوروپا دەرگا نەما نەیکوتێ، کەناڵی راگەیاندن نەما هاواری خۆی پێ نەگەیەنێت، لەولاشەوە ئەوانەی دیۆ خزمەتی کردوون نەک خزمەتەکەیان پاداشت نەکردەوە تەنانەت مافە داراییەکانی خۆشیان بۆ نەگێڕایەوە،

من یەک پرسیارم هەیە لەبەرپرسانی وەرزشی و ‌‌حکومەت ئەگەر سبەی دیار ڕە‌حمان خوا نەخواستە مەرگ یەخەی بگرێ، ویژدانتان رێگەتان ئەیات بنوون! رووی ئەوەتان هەیە پرسەنامەیەک بنێرن، مەگەر ویژدان و رووتان نەبێت دەنا زە‌حمەتە!

دەسڕێک بگرن بەدەستانەوە و ئەگەر شەرمتان هەیە ئارەقەی شەرم بڕێژن و بزانن موئمین زەکەریا لەمیسڕ و وڵاتانی عەرەبی و جیهانی چی بۆ کرا؟
– هەموو گەلی میسڕ و وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی بوو.
– یانەی ئەهلی میسڕی پارەی گرێبەستی سێ ساڵی داهاتووی پێشکەش کرد.
– دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ چارەسەر ناردیان بۆ ئەمریکا.
– محەمەد سەڵاحی هاوزمان و هاو وڵاتی لەیارییەکی خولی ئینگلیزی گۆڵێکی خۆی پێشکەش کرد و وای لەمیدیای بەریتانی و جیهانیش کرد بەدوای ئەوەدا بگەڕێن بزانن موئمین زەکەریا کێیە.

بەدبەختی دیار ئەوەبوو کورد بوو کوردیش وەک سەربەخۆیی و ئیرادە و دەسەڵاتی خۆی نیە، وەرزشکارێکی واشمان نیە لەجیهان و ناوچەکە لەڕێیەوە ئازاری دیاری پێ بگەیەنینە جیهان.

بابەتی پێشوومان لەسەر موئمین زەکەریا

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close