هەواڵ

مستەفا لەگەڵ میوانێکی نوێی پڕۆ لیگ درێژە بەژیانی پیشەگەریی دەدات

سەنگەر زرار- kurdsport

وێستگەی داھاتووی یاریکردنی مستەفا ئەحمەدی ناوەڕاستکاری کورد لەگەڵ یانەی ئالومینیوم ئاراک-ی میوانی نوێی پڕۆ لیگی یانەکانی ئێران دەبێت.

پاش کۆتایی ھاتنی ماوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی سەنعەت نەفت عەبادان-ی ئێرانی، مستەفا ئەحمەدی ناوەڕاستکاری کورد روویکردە یانەی ئالومینیوم ئاراک-ی پاڵەوانی خولی پلە یەکی تۆپ پێی یانەکانی ئێران (لیگ ئازادگان)ی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ کە بۆ وەرزی نوێ ٢٠٢٠-٢٠٢١ لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران (پڕۆلیگ) رکابەریی دەکات.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی وەرزشی ئێران مستەفا ئەحمەدی بانەیی پاش دوو وەرز یاریکردن و ئەنجامدانی ٣٩ یاری بۆ یانەی سەنعەت نەفت عەبادان لەپڕۆ لیگی یانەکانی ئێران، لەئەزموونێکی تری یاریکردنیدا لەھەمان خولدا بۆ ماوەی یەک وەرز یاری بۆ یانەی ئالومینیوم ئاراک-ی میوانی نوێی خولەکە دەکات.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوە داوە کە مستەفا ئەحمەدی تەمەنی ٣٢ ساڵە و یاریزانی ھێڵی ناوەند بەرگرییە و بەپێی بۆندێک بەشێوەیەکی فەرمیی بۆ ماوەی یەک ساڵ بەدرێسی ژمارە ٢٠ یاری بۆ یانەکە دەکات.

شایەنی باسە مستەفا ئەحمەدی کە لەدایکبووی شاری بانە-ی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەپێشوودا لەخولی پلە یەکی یانەکانی ئێران (لیگ ئازادگان) بۆ ھەردوو یانەی پارسە ئێرانیان و شەھرەداریی تەبرێز و لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێران (پڕۆ لیگ)یش بۆ ھەردوو یانەی سیاە جامگان مەشھەد و سەنعەت نەفت عەبادان یاری کردووە.

*بیۆگرافیا:
-ناو: مستەفا ئەحمەدی.
-ساڵڕۆژی لەدایکبوون: ١٤-٣-١٩٨٨.
-شوێنی لەدایکبوون: شاری بانەی رۆژھەڵاتی کوردستان.
-باڵا: ١٨٢ سم.
-ھێڵی یاری کردن: ناوەند.
-بەپێی راستی یاری دەکات.


*ئەو یانانەی لەپێشوودا یاری تێدا کردووە:
-وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ یانەی پارسە ئێرانیان لەخولی پلە یەکی یانەکانی ئێران: ١٨ یاری و ١٢٤٦ خولەک یاری کردن.
-وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ یانەی شەھرەداریی تەبرێز لەخولی پلە یەکی یانەکانی ئێران: ٢١ یاری و ١٨٨٣ خولەک یاری کردن.
-وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ یانەی سیاە جامگان مەشھەد لەخولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران: ٢٢ یاری و ١٥٩٣ خولەک یاری کردن.
-وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ یانەی سیاە جامگان مەشھەد لەخولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران: ٢٧ یاری و ٢٢٧٦ خولەک یاری کردن.
-وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ یانەی سیاە جامگان مەشھەد لەخولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران: ٢٥ یاری و ٢١٧٧ خولەک یاری کردن.
-وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ یانەی سەنعەت نەفت عەبادان لەخولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران: ٢٤ یاری و ١٩٠٧ خولەک یاری کردن.
-وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ یانەی سەنعەت نەفت عەبادان لەخولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێران: ١٥ یاری و ١١٧٦ خولەک یاری کردن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close