تیروپشکی خولی نایابی عێراق راکێشرا

لەمەراسیمێکی ناوازە و بێ پێشینەدا لەمێژووی خولەکانی عێراق تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایاب راکێشرا و سیستمی راکێشانی تیروپشکەکە هاوشێوەی مەراسیمەکە شتێکی نوێ بوو بۆ عێراق.
لەسەرەتای مەراسیمەکە یادی ئەو وەرزشکارانە کرانەوە کەلەساڵی ٢٠٢٠ دا کۆچی دواییان کردووە چ بە نەخۆشی کۆرۆنا یاخود هەر هۆکارێکی تر دیارترینیان (ئەحمەد رازی، مەحمود نورەدین، عەلی هادی، نازم شاکر و کەرار ئیبراهیم).
لەپێشهاتێکی نوێدا لۆگۆیەکی تایبەت بەخولی نایابی عێراق خرایەڕوو کە لۆگۆکە لەتۆپێک پێکهاتووە و رەنگەکانی لەڕەنگی ئاڵای عێراقەوە وەرگیراوە و ناوی خولەکەی بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەرە.
یانە بەشدارەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە ٢٠ یانە پێکهاتوون و دوو یانەی هەرێمی کوردستان کەئەوانیش هەولێر و زاخۆن نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەو خولە.
یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولەکە:
مینا – حدود
نەوتی ناوەڕاست – سەماوە
قوەجەویە – کارەبا
دیوانیە – نەجەف
تەڵەبە – نەوتی باشور
قاسم – نەوتی میسان
نەوت – سناعات
زاخۆ – کەرخ
شوڕتە – زەورا
ئەمانە – هەولێر