هەواڵ

دالکورد خۆی گەیاندە قۆناغی گروپەکانی خولی جامی یانەکانی سوید

سەنگەر زرار- Kurd Sport

یانەی دالکورد دواقۆناغی پاڵاوتنی خولی تۆپی پێی جامی یانەکانی سوید (سڤێنسکا کەپ)ی بڕی و خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی خولەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١-١٠-٢٠٢٠ لەمیانەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی جامی یانەکانی سوید-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا، یانەی دالکورد-ی کوردانی سوید لەیاریگای تینگڤالا لەکارلستاد بووە میوانی یانەی کارلستاد و سەرەنجامی یارییەکی بەھێزیش توانی ئەنجامی کۆتایی ٢-١ لەبەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە و یەکێک بێت لەیانە سەرکەوتووەکانی دواقۆناغی خولەکە کە قۆناغی گروپەکانە.

ھێنری ئۆفیا لەخولەکی ٢ی سەرەتای یارییەکەدا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی دالکورد کرد و نیوەی یەکەمی ١-٠ بۆ یانەکەی بردەوە و لەنیوەی دووەمیشدا ئاریان کاباشی لەخولەکی ٥٨دا یانەی دالکورد-ی کردە خاوەن گۆڵی دووەم و پاش ئەوە یانەی کارلستاد-ی خاوەن یاریگا ھەوڵەکانی چڕکردەوە و فشاری زۆری کرد ئەنجامەکە بگۆڕێت، سەرەنجامی ھەوڵەکانیشی لەخولەکی ٧٧دا گۆڵێکی لێکەوتەوە کە محەمەد لەشکری تۆماری کرد و سەرەنجامیش یارییەکەی ١-٢ بەیانەی دالکورد-ی میوانی دۆڕاند.

ئەم بردنەوەیەش یانەکەی کوردانی سوید-ی گەیاندە قۆناغی گروپەکان کەقۆناغی کۆتایی خولی جامی یانەکانی سوید-ی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١-ە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close