پەیوەندیە تایبەتیەکان لە چامپیۆنس لیگدا

چێنەر عەبدولقادر
بۆ وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ حەکیمی بەرامبەر یانەکەی پێشوی یاری دەکات و پیانیچ و ئارسەر رووبەرووی یانەکانی پێشویان دەبنەوە، ئەی دەزانیت زیدان و کۆنتی پێکەوە یاریان کردوە لە یۆڤانتۆس؟
کۆمەڵەییەکەم:
بایرن میونخ – ئەتلەتیکۆ
*سوارێز رووبەروی بایرن میونخ دەبێتەوە کە دواین یاری لە بەرشەلۆنە بەرامبەریان بوو.
*گروپی دووەم:
ریاڵ مەدرید – ئینتەر
*حەکیمی بەرامبەر یانەکەی پێشوی یاری ئەکات.
*کۆنتی و زیدان پێکەوە لە یۆڤانتۆس یاریان کردوە
*ڤیدال و سانجێز بەرامبەر ریاڵ مەدریدپێشتر لە کلاسیکۆدا بەشداربون.
*لوکاکۆ بەرامبەر کۆرتواو هازاردی هاونیشتیمانی یاری ئەکات.
گروپی سێیەم:
مان سیتی – پۆرتۆ
گواردیۆلا و پیپی لە کلاسیکۆدا وەکو راهێنەر و یاریزان رووبەروی یەک بونەتەوە
گروپی چوارەم:
لیڤەرپوڵ – ئەجاکس
وایناڵدۆم لە کاتێک لە ئایندهۆڤن بوو بەرامبەر ئەجاکس رووبەرووبونەوەی گەورەیان هەبوە
گروپی پێنجەم:
چێڵسی ـ رین
ئیدوارد مێندی چەند رۆژێکە رینی بەجێ هێشتوە بەرامبەر ئەوان یاری ئەکات
گروپی حەوتەم:
رۆناڵدۆ – مێسی هیچ باسێکی ناوێت
رۆناڵدۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە
پیانیچ و ئارسەر بەرامبەر یانەکانی پێشویان
دی یۆنگ و دی لیخت بەرامبەر یەک
رۆنالد کومان بەرامبەر دی لیخت
مۆراتا بەرامبەر بەرشەلۆن
گروپی هەشتەم:
مان یونایتد- پاریس
پۆگباو مارسیال بەرامبەر هاوڕێ فەڕەنسیەکانیان.