هەواڵ

حەیدەر بۆ وەرزی نوێ نوێنەرایەتی تیمی فوتساڵی یانەی یۆتۆبۆری دەکات

سەنگەر زرار- kurdsport

حەیدەر بێجان-ی یاریزانی لاوی کوردی فەیلی لەیاری فوتساڵ جارێکی تر بۆ تیمی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری یاری دەکاتەوە.

بۆ وەرزی نوێ (٢٠٢٠-٢٠٢١)ی خولی نایابی فوتساڵی سەرتاسەریی یانەکانی سوید، تیمی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری دوو یاریزانی نوێی گواستەوە ریزەکانی کە یەکێکیان حەیدەر بێجان-ی یاریزانی لاوی کورد و پێشووی تیمی فوتساڵی یانەی سکۆفتەبینس-ە.

حەیدەر-ی تەمەن ٢٥ ساڵ بەپێی بۆندێک بۆ ماوەی یەک وەرز یاری بۆ تیمی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری دەکات و بۆ وەرزی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەدرێسی ژمارە (٧) نوێنەرایەتی تیمەکە دەکات لە نایابی فوتساڵی یانەکانی سوید و پێشووتریش وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ لەھەمان خولدا یاری بۆ تیمەکە کردووە.

شایەنی باسە ئەم یاریزانە کوردە کە لەشاری بەغدا لەدایکبووە و ئێستا لەشاری یۆتۆبۆری سوید نیشتەجێیە، لەم وەرزەدا لەتیمی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری شوێنی سالار بێجان-ی برای دەگرێتەوە کە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەھەمان شێوە یاری بۆ تیمەکە کردووە.

*بیۆگرافیا:
ناو: حەیدەر بێجان.
-ساڵی لەدایکبوون: ١٩٩٥.
-شوێنی لەدایکبوون: شاری بەغدا.
-رەچەڵەک: کوردی باشوور (کوردی فەیلی).
-باڵا: ١٧٩ سم.
-کێش: ٧٥ کگم.
-تیم: فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری.
-ژمارەی درێس: ٧.
-وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨: بۆ تیمی فوتساڵی یانەی ئای ئێف کەی یۆتۆبۆری یاری کردووە.
-وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩: بۆ تیمی فوتساڵی یانەی گایس یۆتۆبۆری یاری کردووە.
-وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠: بۆ تیمی فوتساڵی یانەی سکۆفتەبینس یاری کردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close