هەواڵ

یواکیم لۆف یاریزانێکی کورد بۆ یەکەمجار بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات

سەنگەر زرار- kurdsport

یواکیم لۆف-ی راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا یاریزانێکی لاوی کورد بۆ یەکەمجار بانگھێشتی ریزی ھەڵبژاردەکەی دەکات.

پێکھاتەی ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا بۆ مانگی (١٠) تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئاشکرا کرا و لەپێکھاتەکەدا راھێنەری ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا مەحمود داود-ی ناوەڕاستکاری لاوی کورد-ی بۆ یەکەمجار داوەتی ریزی ھەڵبژاردەکەی کرد تا لەیاری دۆستانەی ھەڵبژاردەکەدا بەرامبەر بەھەڵبژاردەی تورکیا لەڕۆژی ٧-١٠-٢٠٢٠ و ھەردوو یارییان لە نەیشن لیگ بەرامبەر بەھەڵبژاردەکانی ئۆکرانیا و سویسرا لەڕۆژانی ١٠ و ١٣-١٠-٢٠٢٠ یاری بکات.

*پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا:

مەحمود داود-ی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند-ی ئەڵمانی کەتەمەنی ٢٤ ساڵە و رۆژی ١-١-١٩٩٦ لەشاری عامودێ/ عامودا-ی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە، پێشووتر بۆ ھەڵبژاردەکانی لاوانی ئەڵمانیای ژێر تەمەنەکانی ١٨ و ١٩ و ٢٠ و ٢١ ساڵ یاری کردووە و بۆ یەکەمجارە داوەتی ریزی ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیا دەکرێت.

شایەنی باسە مەحمود موستەفا داود تەمەنی کەمتر لە ٣ ساڵ بووە لەگەڵ خانەوادەکەی روویان کردۆتە شاری دوسلدۆرف-ی ئەڵمانیا و رەگەزنامەی ئەڵمانی ھەیە و سەرەتا بۆ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی دوسلدۆرف یاری کردووە و پاشان بۆ یانەی بوروسیا مونشن گڵادباخ و دواجاریش لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەردەوامە لەیاری کردن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close