ڕێنمایی
کاریگەری ماوەی ڕاهێنانی ئۆکسجینی لە سوتاندنی چەوریدا

لانی کەم ڕاهێنان پێویستە ۳۰ خولەک بێت، چونکە:
👈 لە ۱۰ خولەکی سەرەتای ڕاهێنانە ئۆکسجینیەکان (بۆ نمونە ڕێ و ڕۆشتن) نزیکەی ٩٠٪ شەکر و ١٠٪ چەوری دەسوتێت.
👈 لە ۱۰ خولەکی دووەمی ڕاهێنان ٧٠٪ شەکر و ٣٠٪ چەوری دەسوتیت.
👈 لە ۱۰ خولەکی سێیەم دا بە نزیکەیی سوتانی شەکر و چەوری ٥٠ بە ٥٠ دەبێت.
👈 لە ۱۰ خولەکی چوارەم ٣٠٪ شەکر و ٧٠٪ چەوری دەسوتێت.
👈 لە ۱۰ خولەکی پێنجەم ١٠٪ شەکر و ۹٠٪ چەوری دەسوتێت.
🎯 بۆیە ئەگەر کەسێک ئەیەوێت کێش دابگرێت(چەوری بسوتێنێت) ، پێویستە کاتی ڕاهێنانی لە ۳۰ خولەک زیاتر بێت و لە باشترین دۆخیش دا پێویستە کاتژمێرێک یان زیاتر بێت.
🎯 هەروەها لە کۆتا ژەمی خواردنیدا کاربۆهیدرات تەرک بکات+ سێ کاتژمێر پێش خەوتن خواردن نەخوات.
——– ————- ———- ———– —-
سەیوان سیروان
خ.ماستەر.فیزیولوژی ورزشی
