وتار

رۆڵی ئافرەت لە نێو وەرزش..!

ئافرەت و هێزێکی تری وەرزش ئەوەی دەبینین لە وولاتانی تری جیهان بەتایبەتی پێشکەوتنی ئەوروپا رۆلی ئافرەت بەهێز بووە لەنێو بواری وەرزش لە وولاتی خۆشمان هەمیشە ئەگەر ئافرەت ویستی هێزی خۆی تاقی بکاتەوە دەبێتە گالتەجاری و مشت و مری خەلکێکی ئاست نزمی نێو وەرزش،
ـ هەفتەی رابردوو لە یەکێك لەبەهێزترین یارییەکانی وولاتی المانیا و لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەو وولاتە ئافرەتێك ناوبژیوانی کرد ئەوەش یەكێك بوو لە پێشکەوتنی ئافرەت لەنێو بواری وەرزش لەم وولاتە ( بيبيانا شتاينهاوس ) ئەو ئافرەتە بوو کە یارییەکەی بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە بەرێوە برد و بووە جێگای دەست خۆشی شەقامی وەرزشی وولاتی ئەلمانیا و بگرە جیهانیش،
ـ لەم وولاتەش چەندین ئافرەتی بەتوانامان هەیە رۆلێکی بەهێزیان گێراوە لەنێو وەرزش ئافرەتی چالاکمان هەیە دەیەوێت لە رێگای کولیە و پەیمانگا وەرزشیەکانەوە هیوایەتەکانی خۆییان بپێکن و خۆیان بەرەو پێش ببەن کەچی رێگری لێ دەکرێت،
ئافرەت هەیە لەبەر عادەت و تەقالیدی کۆمەلگای کوردی لەمالەوە رێگری لێ دەکرێت و ئافرەتی تریشمان هەیە تەواوی ئاسانکاری خانەوادەکەی بۆ کراوە تەنها بۆ ئەوەی هیوایەتەکانی ژیانی لەدەست نەچێت خۆی بسەلمێنێت لەنێو وەرزش و وەرزشوانان، بوونی ئافرەت لەنێو وەرزش عەیبە نیە بەراستی بەداخەوە لای هەندێك لەخانەوادەکان ناردنی ئافرەت بۆ کولیە و پەیمانگا وەرزشیەکان و نێو بواری وەرزش بە عەیبە دادەنرێت ئەوەش ئاست نزیمی رۆشنبیری وەرزشیە و وەرزشیان پێ شتێکی ئاست نزمە نەخێر وەرزش هێزی مرۆڤەکانە، ئافرەت هچی کەمتر نیە لە پیاو وەرزش بریتی نیە بەس بۆ پیاو وەرزش تەندروستی جسمی مرۆڤەکانەو یەکێکە لە هیوایەتەکانی وەرزشوانان،
بۆچی رێگری لە ئافرەت دەکرێت لە رێگای وەرزشەوە خۆی بەرەو پێش ببات یاخوت بۆچی کە یارییەك دەکرێت ئافرەت ببینن لە نێو یاریگا لەلایەن پیاوانەوە دەبێتە گالتە جاری ئایە هەموو ئافرەتێك دەبێ ببێتە پالەوان ئایە راکردنی ئافرەتێك بۆچی ببێتە عەیبە، نەخێر هیوایەتی وەرزش بەس ئەوە نیە تۆ ببیت بە پالەوان هەست و سۆزی ئافرەتێك لە نێو وەرزش هێزێکی تری پێدەدات بۆ بەرەو پێش چونی ژیانی خۆی وەرزش بەس ئەوە نیە تۆ ماددی سودمەند بی سوودی وەرزش تەندروستیەکی باشە و هێزە بە خودی کەسەکە بەتایبەتی هیوایەت ،
ـ ئەوەی دەبینین زۆربەی شارەکانی کوردستان فێرگەی تۆپی پێی کچانیان هەیە رۆژانە بۆ بەرەوپێش چونی ئاستی رۆشنبیری وەرزشی و هزری ئافرەت چەندان مامۆستای خۆبەش خزمەتی ئەو فێرگانە دەکەن دەبێ بەشانازییەوە ئاورێك لەو فێرگانە بدرێتەوە خزمەتیان بکەن بۆ ئەوەی زیاتر رۆلی ئافرەت بەهێز بکرێت لەنێو وەرزشی کوردستان ، دەبینین سالانە چەندان یانەی وەرزشی ئافرەتان هەیە یاریزانی باش باشی لێی دەردەکەوێت کەلەرابردووش بینیمان زۆربەی هەرەزۆری ئافرەتانی نێو هەلبژاردەی عێراق لە تۆپی پێ و تۆپی بالە و تۆپی دەست زۆربەیان ئافرەتی کورد بوون ئەوەش شانازییەکە بۆ بەرەوپێش چونی ئافرەتی کورد لەنێو بواری وەرزش کە زۆر جار خولەکان دەکرێنەوە هەر ئافرەتی کورد بەرەو پێش چووە لەم وولاتە، وە لەم سالانەی رابردووش زۆربەی ئافرەتانی کورد دەبینین بووینە مامۆستای هۆلە وەرزشیەکان ئەوەش شانازییەکە کە ئافرەت رۆلێکی بەرچاوی گێراوە لەنێو وەرزش،
ئیتر با چیتر رێگری لە بەرەوپێش چونی ئافرەت نەکرێت ئافرەتیش حەز و خولیای وەرزشی هەیە دەبێ شانازی بەو ئافرەتە بکرێت کە بواری وەرزشی هەلبژاردووە ئەوجا هەر جۆرە وەرزشێك بێت گرینگ ئەوەیە خۆی تیادا بەرەو پێش ببات لەگەل رێزم بۆ ئەو کەسانەی رێگری لە ئافرەت دەکەن بۆ نێو بواری وەرزش وە ئەو کەسانەی کە ئافرەتێك دەبینن لەنێو یاریگایەکان بە کەمی سەیر دەکەن هیوادارم ئاستی رۆشنبیری وەرزشی خۆیان بەهێز بکەن ئینجا بریار لەسەر ئافرەتان بدەن
ـ وەرزش بەس بریتینیە بۆ پیاو ئافرەتیش رۆلێکی بەرچاوی گێراوە لەنێو بواری وەرزش.
براتان : ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق فواد عمر برادۆستی.


🇫 🇴 🇧

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close