هەواڵ

ھێرشبەرێکی کورد بەباشترین یاریزانی مانگ لەجوپیلێر پڕۆلیگ ھەڵبژێردرا

سەنگەر زرار- Kurd Sport

بەپێی راپرسییەک ھێرشبەرە کوردەکەی یانەی رۆیاڵ شارلروا-ی بەلژیکایی گرەوی باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠ی لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆلیگ) بردەوە.

راپرسییەکە بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول لەلایەن (سپۆرت فوتبۆڵ مەگەزین)ی بەلژیکایی بۆ (٥) یاریزانی خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا ئەنجامدرا و تیایدا کاوە رەزایی کرماشانی و ھێرشبەری یانەی رۆیاڵ شارلروا بەبەدەستھێنانی ٥٦%ی دەنگەکان نازناوی باشترین یاریزانی (مانگ)ی ئەیلولی رابردووی لەخولەکەدا پێبڕا.

ئەنجامی راپرسییەکەی (سپۆرت فوتبۆڵ مەگەزین):
١-کاوە رەزایی/ رۆیاڵ شارلروا ٥٦%ی دەنگەکان.
٢-ئیکزافییر میرسیر/ ئۆد ھێڤرلی لۆڤن ١٧%ی دەنگەکان.
٣-رافائێل ھۆلزاوسیر/ بیرچۆت ١٤%ی دەنگەکان.
٤-جیریمی دوکو/ ئەندەرلەخت ٨%ی دەنگەکان.
٥-پۆل ئۆنواچو/ گینک ٥%ی دەنگەکان.

ھەڵبژاردنی کاوە کاوە رەزایی کرماشانی و ھێرشبەری کوردی یانەی رۆیاڵ شارلروا-ی بەلژیکایی کە تەمەنی ٢٨ ساڵە، بەدەنگی خوێنەران و رۆژنامەنووسان و نووسەرانی وەرزشی گۆڤارەکە بەشێوەی ئۆنلاین لەوێبسایتی (سپۆرت فوتبۆڵ مەگەزین)ی بەلژیکایی بووە، ئەمەش پاش ئەوەی لەمانگی ئەیلولی رابردوودا توانیویەتی لە ٣ یاری یانەکەیدا ٣ گۆڵ تۆماربکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close