هەواڵ

لەدواین ساتەکانی بازاڕی هاتن و چووندا کام لەم ناوە گەورانە یەکلایی دەبنەوە

دوای چەند هەفتەیەک لە دەنگۆ و چاوخستنەسەر و پێشکەشکردنی گرێبەست، سبەی (دووشەممە) کاتژمێر ٩ ی شەو بەکاتی کوردستان بەفەرمی بازاڕی هاتن و چوونی یاریزانان دادەخرێت، بەڵام یاریزانەکان لەناوخۆی ئینگلتەرا دەتوانن تا ١٦ ی ئەم مانگە بچنە یانەیەکی تر**.

لەم ماوە کەمەی ماوە چەند ناوێکی گەورە هەن کە چاوەڕوانی رۆشتنیان لێدەکرا و بەڵام بەهەر هۆیەک بێت یەکلانەبوونەتەوە لەنێوان رۆشتن یاخود گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ یانە و راهێنەردا بۆ مانەوە.

جەیدن سانچۆ (تەمەن ٢٠ ساڵ، بروسیا دۆرتمۆند)
ئەو یاریزانە زۆربەی جار ناوی لکێندرابوو بەیانەی مانچستەر یونایتدەوە، بەڵام بەهۆی ئەو نرخە زۆرەی دۆرتمۆند لەسەری دانابوو گرێبەستەکە بەئەنجام نەگەیشتووە و رەنگە کات درەنگبێت بەتایبەت ئەگەر دۆرتمۆند بەهیوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بێت بۆ سانچۆ.

یانەی مانچستەر یونایتد تا بڕی ٩١ ملیۆن پاوەند دەستەوارەکەی خۆی بەرزکردەوە بۆ کڕینی ئەو یاریزانە، بەڵام پێدەچێت بروسیا دۆرتمۆند ئامادەنەبێت بەکەمتر لە ١٠٠ ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

دێلی ئالی (تەمەن ٢٤ ساڵ، تۆتنهام)
سەرەتا ئالی نزیک بوو لەپەیوەندی کردن بەیانەی پاریس سان جێرمانەوە، بەڵام لەدوایدا رایگەیاند شەڕ بۆ گرتنی جێگەیەک دەکات لەپێکهاتەکەی مۆرینیۆ، هاتنی گاریس بەیڵ بۆ تۆتنهام چانسی ئالی بۆ رۆیشتن زیاترکرد.

لەبارەی رۆشتن یاخود مانەوەی ئالی، مۆرینیۆ ووتی: من پێکهاتەیەکی هاوتام دەوێت و قورسە بڕیار لەسەر پێکهاتەیەکی جێگێر بدرێت بەهۆی زۆری بژاردەکانەوە.

دێکلان رایس (تەمەن ٢١ ساڵ، وێستهام یونایتد)
چێڵسی و لامپارد دواین گرێبەست کەویستیان بیکەن لەگەڵ ئەم یاریزانە بوو، بەڵام ئەوەی زانراوە کەیانەی وێستهام نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و دەیەوێت پێکهاتەیەکی باش لەدەوری ئەو یاریزانە کۆ بکاتەوە.

وێڵفرێد زاها (تەمەن ٢٧ ساڵ، کریستاڵ پاڵاس)
هەردوو یانەی ئارسناڵ و ئیڤەرتن لەسەر هێڵبوون بۆ ئەم یاریزانە و راهێنەری پاڵاس ووتی: زاها بەهیوایە یانەیەکی گەورە بێت و لەئێمەی بەرێ بەڵام رێگەنادەین ئەو ئەستێرەیە لەتیپەکەمان بڕوات.

** سبەی شەو دوای کۆتایی هاتنی وادەی هاتن و چوونی یاریزانان یانەکانی ئینگلتەرا بەدیارییکراوی پرێمیەر لیگ ناتوانن لەنێوان خۆیان یاریزان بگوازنەوە واتا لەنێوان خۆیاندا لەو درێژکردنەوەی ماوەیە سوودمەند نابن، بەڵام ئەو یانانەی پرێمیەر لیگ دەتوانن یاریزان بدەنە یانەکانی پلە یەک بەرەو خوار یاخود لەوانی بکڕن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close