هەواڵ

دوو بەرگریکار و ھێرشبەرێکی کورد نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی یەکەمی سوریا دەکەن

سەنگەر زرار- kurdsport

راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە لەکەمپێکی مەشق و راھێنانی ناوخۆییدا بەشداردەبن و لەنێویاندا دوو بەرگریکار و ھێرشبەرێکی کورد بوونیان ھەیە.

نەبیل مەعلول-ی تونسی ناوی ٢٨ یاریزانی ئاشکراکرد کە رۆژانی ٤ تا ١٢-١٠-٢٠٢٠ لەشاری دیمەشق لەکەمپە ناوخۆییەکەی ھەڵبژاردەی یەکەمی سوریادا بەشداردەبن و ھەریەکە لەیاریزانی نێودەوڵەتی کورد (ئەحمەد ساڵح و یوسف محەمەد)ی بەرگریکار و (عەبدولڕەحمان بەرەکات)ی ھێرشبەر ناویان لەپێکھاتەی ھەڵبژاردەکەدا ھاتووە و ئەمڕۆ پەیوەندییان بەھەڵبژاردەکەوە کردووە.

سازدانی ئەو کەمپە ناوخۆییەی ھەڵبژاردەکەش کە وەک ئامادەکارییە بۆ یارییەکانی داھاتووی ھەڵبژاردەکە لەپاڵاوتنە ھاوبەشەکەی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی وڵاتانی ئاسیای ٢٠٣٢٣ی چین، پاش ھەڵوەشاندنەوەی یاری دۆستانە بەرامبەر بەھەڵبژاردەی کوێت و کەمپی مەشق و راھێنانی دەرەکی لەئیمارات دێت، بەڵام لەکەمپە ناوخۆییەکەدا زۆر یاریزانی پیشەگەر و دیاری ھەڵبژاردەکە ئامادەییان نابێت، لەوانە ھەریەکە لە ھەردوو ناوەڕاستکاری کورد (محەمەد عوسمان و ئەیاز عوسمان).

لیستی ناوی یاریزانە داواکراوەکانی ھەڵبژاردەی سوریا:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close