هەواڵ

هاوار پۆستێکی باڵای لەیانەی قوەجەویە وەرگرت

وەک پێشتر کورد سپۆرت ئاماژەی پێکردبوو، هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی وەرزشی کورد پۆستی راوێژکاری ئیداری لەیانەی قوەجەویە وەردەگرێت و فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق کەسەرپەرشتی یانەکە دەکات بەشێکی دەسەڵاتەکانی دەدات بەو.

هاوار مەلا محەمەد سەرەتای دەرکەوتن و ناساندنی لەیانەی قوەجەویە بوو هەر لەوێش کۆتایی بەکاروانی وەرزشی هێنا، هەمیشە وەک کوڕێکی یانەکە سەیرکراوە، لەدواین هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکە خۆی نەپاڵاوت و رایگەیاند لەداهاتوودا پۆستێکی تر لەیانەکە وەردەگرێت.

بەوەرگرتنی ئەو پۆستە هاوار مەلا محەمەد بووە یەکەم یاریزان و کادری وەرزشی کورد کەپۆستێکی لەو شێوەیە لەیانەیەکی جەماوەری گەورەی بەغداد وەربگرێت.

ئەرشیفی هەواڵی پێشوومان سەبارەت بەوەرگرتنی پۆستێک لەیانەی قوەجەویە – کلیک بکە بۆ بینینی
هۆکاری دەرکەوتنی هاوار مەلا محەمەد لەهەڵبژاردنەکانی یانەی قوەجەویە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close