هەواڵ

ھەڵبژاردەی ئێران پشت بەھێرشبەرێکی پیشەگەری کورد دەبەستێت

سەنگەر زرار- Kurd Sport

ھێرشبەرە کوردەکەی جوپیلێر پڕۆلیگ)ی یانەکانی بەلژیکا داوەتی ریزی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کرا و ھەریەکە لەگۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی رۆیال ئەنتیۆرپ-ی بەلژیکایی و بەرگریکارە کوردەکەی یانەی ئیستقلالی تاران-یش دوورخراونەتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئێران لیستی ناوی ئەو ٢٣ یاریزانەی ئاشکرا کرد کە داوەتی کەمپی مەشق و راھێنانی ھەڵبژاردەی یەکەمی ئێران کراون و لەشاری تاران-ی پایتەختەوە ئامادەسازیی بۆ یارییەکانی داھاتوویان دەکەن لەپاڵاوتنە ھاوبەشەکەی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی وڵاتانی ئاسیای ٢٠٢٣ی چین.

بۆ ئەم کەمپە دراگان سکۆسیچ-ی کرواتی و راھێنەری ھەڵبژاردەکە ٢٣ یاریزانی بانگھێشت کردووە کە یەکێکیان کاوە رەزایی ھێرشبەری کوردی کرماشانی و یانەی رۆیاڵ شارلروا-ی بەلژیکاییە و لەبەرامبەردا بەھۆی پێکانی رانییەوە عەلیڕەزا بیرانوند-ی گۆڵپارێزی کوردی (لەک) و ژمارە ١ی ھەڵبژاردەکە و یانەی رۆیال ئەنتیۆرپ-ی بەلژیکایی بێبەش کراوە و وریا غەفوری بەرگریکاری کوردی سنەیی و کاپتنی یانەی ئیستقلالی تاران داوەت نەکراوە.

شایەنی باسە کاوە رەزایی کرماشانی و ھێرشبەری گۆڵکەری یانەی رۆیاڵ شارلروا-ی بەلژیکایی لەساڵی ٢٠١٥ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئێران دەکات و لەپێشوودا ١٢ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەکە ئەنجامداوە و ١ گۆڵیشی تۆمارکردووە و جگە لەمەش ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٩ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی ئێران و ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠ یاری بۆ ھەڵبژاردەی لاوانی ئێران و ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئێران کردووە.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close