هەواڵ

ھەڵبژاردەی سوید بۆ رووبەڕووبوونەوەی لۆکسمبۆرگ و ئەرمینیا پشت بەلاوێکی کورد دەبەستێت

سەنگەر زرار- Kurd Sport

جارێکی راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی سوید-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ بانگھێشنامە بۆ ناوەڕاستکارە کوردەکەی سوید و یانەی بی کەی ھێکن دەنێرێت تا لەکەمپە مەشق و راھێنان و دوو یاری داھاتووی ھەڵبژاردەکە لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاوان ئامادەیی ھەبێت.

پیتەر وینبێرگ-ی راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی سوید-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ ناوی ٢٠ یاریزانی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد کە لەدوو یاری داھاتووی ھەڵبژاردەکەدا لەپاڵاوتنی ھەڵبژاردەکانی لاوانی ئەوروپا-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ بەرامبەر بەھەڵبژاردەکانی لۆکسمبۆرگ و ئەرمینیا یارییان پێدەکات و یەکێک لەئەندامانی ھەڵبژاردەکەش داڵەھۆ ئیراندوست-ی کوردستار و ناوەڕاستکاری کوردی یانەی ھێکن-ی سویدییە.

بەر لەم یارییە داڵەھۆ رەفعەت ئیراندوست-ی تەمەن ٢٢ ساڵ کە کوردی رۆژھەڵاتە و لەگەڵ خانەوادەکەی لەوڵاتی سوید دەژی، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٠، شەش یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی سوید-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ ئەنجامداوە، (١ یاری و ٣٥ خولەک یاری و ١ پاسی گۆڵ) ساڵی ٢٠١٨ لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاوان و ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ (٥ یاری و ٤٠٣ خولەک یاری) لەپاڵاوتنی یۆرۆی لاواندا.

*پڕۆگرامی دوو یارییەکەی ھەڵبژاردەی لاوانی سوید:
-رۆژی ٩-١٠-٢٠٢٠: ھەڵبژاردەی لاوانی سوید×ھەڵبژاردەی لاوانی لۆکسمبۆرگ لەیاریگای ئۆڵۆمپیا لەشاری ھیلسنبۆرگ/ سوید.
-رۆژی ١٣-١٠-٢٠٢٠: ھەڵبژاردەی لاوانی سوید×ھەڵبژاردەی لاوانی ئەرمینیا لەیاریگای لۆبلن ئەرینا لەشاری لۆبلن/ پۆڵەندا.

شایەنی باسە ھەڵبژاردەی لاوانی سوید بەر لەم یارییە لەگروپی یەکەم لەپاش ھەڵبژاردەکانی ئایرلەندا و ئیتاڵیا و ئایسلەندا پلەی چوارەمی گروپەکەی گرتووە بە ٩ خاڵ لە ٦ یاری (٣ بردنەوە و ٣ دۆڕاندن) و (١٣) گۆڵی کردووە و (٨) گۆڵی لێکراوە و پێویستی بەبردنەوەی زیاترە تا قۆناغی پاڵاوتنی ھەڵبژاردەکانی لاوانی ئەوروپا-ی ژێر تەمەن ٢١ ساڵ ببڕێت و بگاتە کۆتاییەکانی پاڵەوانێتی جامی ئەوروپا بۆ ھەڵبژاردەکانی لاوان (یۆرۆی لاوان).

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close