هەواڵ

ناوەڕاستکارە نێودەوڵەتییەکەی کورد لەگەڵ یانەیەکی تری تورکی درێژە بەژیانی پیشەگەریی دەدات

سەنگەر زرار- kurdsport

ئەیاز عوسمان-ی ناوەڕاستکاری لاوی کوردی ئەڵمانیا لەدوایین رۆژی میرکاتۆی ھاوینەدا یانەیەکی تری خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی تورکیای ھەڵبژارد.

پاش جیابوونەوەی لەیانەی ئەدەنە دەمیر سپۆر-ی تورکی و سەرەڕای ئەوەی بەپێی میدیاکانی وەرزشی ئەڵمانیا وابڕیاربوو بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بەیانەی گرویتەر فۆرس-ی ئەڵمانی بکات کە لەخولی پلە دووی یانەکانی ئەڵمانیا (بۆندس لیگا/٢) بەشدارە، بەڵام دواجار ئەیاز عوسمان-ی ناوەڕاستکاری پیشەگەر و نێودەوڵەتی کورد لەدواڕۆژی مێرکاتۆی ھاوینەدا بەپێی بۆندێک بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بەیانەی توزلا سپۆر-ی تورکی کرد کە لەخولی پلە یەکدا رکابەریی دەکات.

پاش واژووکردنی بۆندەکەشی لەگەڵ یانەی توزلا سپۆر-ی تورکی، ئەیاز-ی یاریزانی پیشەگەر و نێودەوڵەتی کورد کەخاوەنی رەگەزنامەی سوری و ئەڵمانییە، لەلایەن خۆیەوە لەپۆستێکی کورتی ئینستاگرام-دا نووسیویەتی: خۆشەویستان دەمەوێ سوپاسی ھەمووتان بکەم لەیانەی ئەدەنە دەمیر سپۆر بۆ پاڵپشتیتان و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

شایەنی باسە ھەفتەی رابردوو ئەیاز عوسمان-ی یاریزانی لاوی کورد کەتەمەنی ٢٥ ساڵە و خەڵکی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لەئەڵمانیا دادەنیشێت، پاش ئەنجامدانی ٢٩ یاری و تۆمارکردنی ٨ گۆڵ و سازکردنی ٣ گۆڵی تر لەخولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی تورکیا و جامی یانەکانی تورکیا-ی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠، یانەی ئەدەنە دەمیر-ی تورکی بەجێھێشت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close